Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ بره‌وی سه‌ندووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 mars 2009 kl 16.19

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ داشکاندی مووچه‌ی کارمه‌ند و کرێکاران وه‌ک رێگه‌ چاره‌یه‌ک بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ به‌ڕووی قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که‌دا، ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌زۆر ووڵاتدا بۆته‌ باو. له‌ ساڵی ڕابوردوودا بوو ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکاران، ILO پێشبینی دابه‌زینی ئاستی مووچه‌ی کرێکارانی له‌ ئاستی جیهاندا به‌ له‌سه‌دا 0،5 کرد.

ئێستلاند و لێتلاند هه‌روه‌ها لیتوانیا له‌و ووڵاتانه‌ی به‌لتیکن که‌ ده‌ستپێشخه‌ریان له‌ دابه‌زاندنی مووچه‌ی کرێکاراندا کرد.  ئیرلاندا به‌دوای ئه‌واندا هات و له‌‌ کارگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ماشێن له‌ ئه‌مه‌ریکاش بۆته‌ پێشنیاز وژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کرێکاران و کارمه‌ندانی کارگه‌کانی  ڕووسیاش که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر‌ مه‌ترسی که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌کانیان.

ئه‌م دیارده‌یه‌ پێشوازی جۆراوجۆری لێکراوه‌، بۆنموونه‌ له‌ هه‌ندێک له‌ کۆمپانیاو کارگه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کارمه‌ند وکرێکاران وازیان له‌کاره‌کانیان هێناوه‌ له‌بری وه‌رگرتنی مووچه‌ی که‌م، به‌ڵام کرێکاران و کارمه‌ندانی نیوه‌ی کارگه‌کانی‌ هندستان داشکاندنی مووچه‌کانیان قبووڵکردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".