Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یاسای FRA ڕێ له‌ کاری سێپۆ ناگرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 mars 2009 kl 16.19
فرێدریک ڕه‌ینفێڵد

سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید فرێدریک ڕه‌ینفێلد ده‌رگای به‌دواداچونه‌کان به‌ڕووی ده‌ستگای ئاسایشی سێپۆدا ده‌کاته‌وه‌. به‌پێێ یاسای تایبه‌ت به هه‌واڵگری ناسراو به‌ FRA زۆربه‌ی ده‌ستگا فه‌رمییه‌کان بۆیان نییه‌ زانیاری له‌ ده‌ستگای زانیاری FRA وه‌ بهێنن.

ئه‌م یاسایه‌ ده‌ستگای ئاسایشی سێپۆی نیگه‌رانکردووه‌ به‌وه‌ی که‌ ده‌بێته‌ ڕێگر له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و زانیارییه‌ گرنگانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ئاسایشی ووڵاته‌وه‌ هه‌یه‌. هه‌رئه‌مه‌شه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی نیگه‌رانکردووه‌ و به‌نیازه‌ ڕێگه‌ بداته‌ ده‌ستگای سێپۆ خۆیان شانبه‌شانی ده‌ستگای هه‌واڵگری FRA زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌له‌کترۆنیه‌کانی هاووڵاتیان، به‌ڕێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌.

فرێدریک ڕه‌ینفێلد ده‌ڵێت ئا له‌م ووڵاته‌ دیموکراته‌ کراوه‌یه‌ی ئێمه‌دا و له‌ کاتێکدا که‌ هه‌ڕه‌شه‌و هیزه‌ شه‌ڕخوازه‌کان چالاکن، پیوستمان به‌ زانیاری ده‌ستگا‌ هه‌واڵگرییه‌کان ده‌بێت، تا بتوانین ئاسایش و هێمنی ووڵات بپارێزین. هه‌ربۆیه‌ سه‌رۆک وه‌زیران پێی وایه‌ که‌ زیاد له‌ ده‌ستگایه‌کی هه‌واڵگریی پێویستن‌ بۆ ئه‌و کاره‌.

به‌پێی یاسای هه‌واڵگریی FRA ته‌نها حکوومه‌ت و هێزی به‌رگری بۆیان هه‌یه‌ زانیاری له‌و ده‌ستگایه‌ وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و گفتوگۆی ناوه‌ته‌وه‌ و ئێستا حکوومه‌ت له‌گفتوگۆی ئه‌وه‌دان که‌ له‌داهاتوودا ده‌ستگای ئاسایشی سویدی سێپۆش بۆی هه‌بێت زانیاری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی هاووڵاتیان کۆبکاته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".