Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خه‌رجیی ده‌رماڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی زیادی کردووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 mars 2009 kl 16.20

ڕێژه‌ی کۆمه‌کی ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی ،Socialbidrag، له‌ماوه‌ی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابوردوودا به‌ له‌سه‌دا 6  زیادبووه‌. نزیکه‌ی 2،5 ملیارد کرۆن خه‌رجی کۆمۆنه‌کان بووه‌ بۆ کۆمه‌کی په‌ناخوازان و کۆمه‌کی تایبه‌ت‌ به‌ کۆرشی پێناساندنیان به‌ سوید . (Introduktionsersättning)

ئه‌م ڕێژه‌ پاره‌یه‌ به‌ به‌رزترین ڕاده‌ی خه‌رجیی کۆمۆنه‌کان ده‌ژمێردرێت له‌‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا. ئه‌م زانیاریانه‌ له‌ ئاماری سه‌رۆکایه‌تی کاروباره‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان     Socialstyrelsenده‌رکه‌وتووه‌. هه‌ر به‌پێی ئاماره‌کانی ئه‌و سه‌رۆکایه‌تییه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ بڕی خه‌رجی کۆمه‌کی ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ درێژه‌ی ساڵی 2008دا نزیکه‌ی 9 ملیارد کرۆن بووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".