Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوکتۆرێکی ژن، به‌ تاوانی مه‌رگیاری، ده‌سبه‌سه‌ر کرا‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 4 mars 2009 kl 15.51

دوكتورێكی ژن، به‌ گومانی كوشتنی كچۆڵه‌‌یه‌كی نه‌خۆش ده‌سبه‌سه‌ر كراوه‌. به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ ڕۆژنامه‌ی ئێوارانی ئافتۆن بلادێت بڵاوی كردۆته‌وه‌، گوایا ئه‌م كاره‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاسترید لیندگرێن هه‌ڵكه‌وتوو له‌ سۆڵنادا كراوه‌. زانیارییه‌ نه‌سه‌لمێنراوه‌كان له‌وه‌ ده‌دوێن كه‌ هۆی ئه‌م گیانسه‌ندنه‌، مه‌رگیاری بووه‌ و بۆ ئازاری كه‌متری ئه‌و كچۆڵه‌یه‌ كراوه‌.

بیۆرن هورتیگ، پارێزه‌ری ئه‌م دۆكتۆره‌ ده‌ڵێ ئه‌و ژنه‌ی من ده‌یپارێزم‌، خۆی به‌ بێتاوان ده‌زانێ و هه‌رچه‌ند لێپرسینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ كراوه‌ به‌ڵام به‌محاڵه‌وه‌ نازانم تاوانه‌كه‌ی چییه‌؟‌

هورتینگ ده‌ڵێ ئێستا به‌ هیچ جۆرێك ناكرێ پارێزه‌ریی لێبكرێ، چونكه‌ زۆر له‌ تاریكاییداین.

به‌ گوێره‌ی قسه‌كانی پارێزه‌ری گشتی، ئێلیزابێت براندت، ئه‌م تاوانه‌ كه‌ به‌ كوشتنی بێئه‌نقه‌ستیش ناوی لێده‌برێ، له‌ پاییزی ساڵی ٢٠٠٨ كراوه‌. بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌ سه‌ر ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كرانه‌ بڕیار وه‌رگیرێ.

بیۆرن هورتیگ ده‌ڵێ من له‌ نیگه‌رانی ئه‌وه‌م كه‌ پارێزه‌‌ری گشتی، بڕیار له‌ سه‌ر زیندانیكردنی ئه‌و بكات. له‌ گوێن قسه‌ی هاوكاران و سه‌رۆكی ئه‌م دۆكتۆره‌ ژنه‌، ئه‌و یه‌كێ له‌ زیره‌كترین و باشترین دوكتۆره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ بووه‌ و ئه‌زموونێكی یه‌كجار یه‌كجار زۆری هه‌بووه‌. دیاره‌ ئه‌م ده‌سگیركرانه‌ی له‌ لای ئه‌وانیش پرسیااری دروست كردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".