Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێکه‌وتنه‌که‌ی IF Metall مۆنا سالینی نیگه‌ران کردووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 4 mars 2009 kl 15.56
مۆنا سالین

له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی سه‌ندیکای کرێکارانی پیشه‌سازی کانزاکان IF Metall له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کاره‌کانی هه‌ندێک له‌کارگه‌کانی بواری به‌رهه‌مه‌ کانزاییه‌کان، سه‌رۆکی پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان مۆنا سالین ئه‌و ڕێکه‌و‌تنه‌ به‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر مۆدێلی سیستێمی سویدی داده‌نێت. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا گه‌ر ئه‌م جۆره‌ ڕێکه‌وتنه‌ ببێته‌ نموونه‌ و خاوه‌نکاره‌کان که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی کارمه‌ندو کرێکاران، وه‌ک ڕێگه‌ چاره‌ چاولێبکه‌ن.

به‌ڵام ئه‌م کارڕاییه‌ و هه‌ڵوێستی سه‌ندیکای کرێکارانی پیشه‌سازی کانزاکان توشی ڕه‌خنه‌ و گازه‌نده‌یه‌کی زۆرهاتووه‌، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌ندیکاکانی کرێکاران و سیاسه‌تمه‌داران.

مۆنا سالین ده‌ڵیت ئه‌م جۆره‌ ڕێکه‌وتنانه‌ کارمه‌ندو کرێکاران ده‌خاته‌ نێوان دوو ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو، یه‌که‌میان قبووڵکردنی مووچه‌یه‌کی که‌متر و ئه‌و‌ی تریان ناچاربوونی وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێکارییه‌ که‌ ئێستا و له‌سایه‌ی ئه‌م حکوومه‌ته‌ نوێیه‌دا که‌می کردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ وه‌زیری دارایی ئه‌نده‌رش بۆری له‌سه‌ر لیستی مۆدێراته‌کان ده‌ڵێت، بازاڕی به‌رهه‌مهێنانی که‌لوپه‌لی نارده‌ بۆ ووڵاتانی تر، به‌ بارودۆخێکی تیابه‌تدا تێده‌په‌ڕێت، به‌تایبه‌تی کارگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ماشێن که‌ پشت به‌ ماده‌یی خاو ده‌به‌ستێت و ئا له‌م داشکانی بازاڕی ئابووریه‌دا ئه‌و که‌ره‌ته‌ زه‌ره‌ری زۆری هێناوه‌. هه‌ربۆیه‌ پێم وایه‌ که‌ ده‌کرێت چه‌ندین ڕێگه‌ چاره‌ی جیاواز تاقیبکرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه‌یه‌ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌ نارده‌کان و گه‌ره‌نتی کردنی داراییه‌ بۆ کاردۆزگه‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌رکی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ستگا خزمه‌تگوزاریه‌کانی  که‌رتی گشتی له‌ خوێندنگا و خزمه‌تگوزاریه‌کانی تایبه‌ت به‌ منداڵان توشی که‌مهێنی نه‌یه‌ن. 

مۆنا سالین له‌م پرسه‌دا چاوه‌ڕوانکراوانه‌ هه‌ڵوێستێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ حکوومه‌ت و هه‌ڵویستی بێده‌نگانه‌یان له‌م ڕێکه‌وتنه‌ هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ڕه‌خنه‌کان له‌گه‌ڵ پرسی ئه‌گه‌ری بێکاربوونی کارمه‌نداو کرێکاراندا توندتر ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌کاتێکدا که‌ خه‌رجی ئه‌ندامێتی له‌ سندووقی بیمه‌ی بێکاری ئاکاسا (a-kassa) گرانبووه‌و ڕێژه‌ی بیمه‌ی بێکاریه‌که‌ش که‌مبۆته‌وه‌، به‌و واتایه‌ی گه‌ر بێتوو کارمه‌ندو کرێکارانی کارگه‌کان به‌پێی ڕێکه‌و‌تنه‌که‌ی نێوان خاوه‌نکاران و سه‌ندیکای کرێکارانی پێشه‌سازی کانزاکان بێکار بکه‌ون، ناچاری وه‌رگرتنی بێمه‌یه‌کی که‌می بێکاری ده‌کرێن.  

- ئه‌و کرێکار و کارمه‌ندانه‌ که‌ ئێستا له‌به‌ر مه‌ترسی بێکاری دان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ کێشه‌که‌یان به‌جێ ده‌هێلرێن، یاخود حکوومه‌ت به‌ چاره‌سه‌رێکی نوێ و گۆڕینی یاسای بیمه‌ی بێکاریه‌وه‌ دێته‌ فریایان؟  مۆنا سالین سه‌رۆکی پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌پرسێت و ده‌ڵێت ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ی که‌ ده‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت نه‌ک کێشه‌ی په‌یوه‌ندی و جیاوازی هه‌ڵوێستی سه‌ندیکاکانی کرێکاران له‌نێوان خۆیاندا. پرسیارێک لێره‌دا دێته‌ پێش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاخۆ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌و هه‌ڵوێستی سه‌ندیکای کرێکاران که‌ زیاتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نکارگه‌کانه‌ تا کرێکاراو کارمه‌ندان، چ کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر جێ و ڕێی سه‌ندیکاکان له‌ داهاتوودا ده‌بێت.

- گه‌ر کار به‌و شێوه‌یه‌ی ئیستا بڕوات ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه‌ مۆنا سالین ده‌ڵێت که‌ بنه‌ماکانی مۆدێلی سیستێمی کۆمه‌ڵگای سویدی له‌ مه‌ترسی له‌ناوچووندا ده‌بێت، به‌و واتایه‌ی که‌ هه‌رکه‌سه‌و خه‌می خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی ده‌بێت،  له‌بری ئه‌وه‌ی که‌  ڕێکه‌وتنه‌ سه‌ندیکایی و سیاسیه‌کان بڕیار ده‌ر بن، ئه‌مه‌ی دواییشیان ئه‌و مۆدێله‌ سویدیه‌ که‌ تا ئێستا سیستێمی کۆمه‌ڵگای سوید له‌سه‌ری ڕۆشتووه‌ و که‌وتۆته‌ به‌ر مه‌ترسی له‌ناوچوون، به‌ڕای  سه‌رۆکی پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان مۆنا سالین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".