Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆچهێنێکی که‌متر مافی مانه‌وه‌یان له‌ سوێد پێ ڕه‌وا ده‌بینرێت.

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 5 mars 2009 kl 13.45
چاپی ده‌ستگه‌ی کۆچ

ۆ منداڵی ته‌نیای کۆچهێن ناهه‌موارتر بووه‌، مافی نیشته‌جێبوونی له‌ سوێذ ىذڕێت. هه‌م ئه‌منستیی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌م منداڵپارێزان، ئه‌م باره‌ به‌ مه‌ترسیدار ده‌زانن.

ته‌نانه‌ت ده‌ستگه‌ی کۆچیش گه‌واهیی هه‌ڵوه‌سته‌ی توندیتری خۆی ده‌دات. ئێستا منداڵی ته‌نیا بۆ وڵاتانی باوان ده‌گێڕدرێنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌سیان چاو له‌ ڕێدا بێت. ژماره‌ی منداڵی په‌ناخواز که‌ ڕێی مانه‌وه‌یان ده‌درێت له‌ 80 له‌سه‌دی  ساڵی 2007  بۆ 54 له‌ سه‌دی 2008 که‌می کردووه‌، که‌ ژماره‌یه‌کی ڕوو له‌ داکشاندایه‌.

بۆ منداڵی ته‌نیای کۆچهێن ناهه‌موارتر بووه‌، مافی نیشته‌جێبوونی له‌ سوێذ ىذڕێت. هه‌م ئه‌منستیی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌م منداڵپارێزان، ئه‌م باره‌ به‌ مه‌ترسیدار ده‌زانن.

ته‌نانه‌ت ده‌ستگه‌ی کۆچیش گه‌واهیی هه‌ڵوه‌سته‌ی توندیتری خۆی ده‌دات. ئێستا منداڵی ته‌نیا بۆ وڵاتانی باوان ده‌گێڕدرێنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌سیان چاو له‌ ڕێدا بێت. ژماره‌ی منداڵی په‌ناخواز که‌ ڕێی مانه‌وه‌یان ده‌درێت له‌ 80 له‌سه‌دی  ساڵی 2007  بۆ 54 له‌ سه‌دی 2008 که‌می کردووه‌، که‌ ژماره‌یه‌کی ڕوو له‌ داکشاندایه‌.

کیم که‌ به‌ ڕه‌گه‌ز بوروندیییه‌، ده‌ڵێت هیچێکم پێ ناکرێت، چاوه‌ڕێم له‌ سوێدم ده‌ربکه‌ن. ده‌زانم که‌ مردنم لێ چاوه‌ڕێیه‌، بۆیه‌ به‌و هیوایه‌وه‌م که‌ یه‌کدوومانگێکی تر بژیم.

کیم وا سێیه‌م جاره‌ داواکه‌ی ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌ و ماویه‌ته‌وه‌ له‌ سوێدی وه‌ده‌ر بنێن و بۆ بوروندی، وڵاته‌که‌ی خۆی بنێرنه‌وه‌. کیم هێشتا نه‌ئاوه‌زیاوه‌ و نه‌ که‌سی نزیکی خۆی له‌ دنیا ماوه‌، چون هه‌رکێی هه‌بووه‌، ئاسه‌وه‌ریان نه‌ماوه‌.‌ که‌ نه‌ک هه‌ر ئه‌م زۆر منداڵی دیکه‌ی ته‌نیا ئیدی سه‌ختیان لێ ده‌گوزه‌رێت مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له‌ سوێد بدرێت.  مارگه‌رێتا شێللێنمانی یاساناس که‌ ساڵانێکی زۆره‌ کاری له‌گه‌ڵ منداڵی بێسه‌رۆه‌رشت و ته‌نیادا کردووه‌، نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی په‌ناخوازییه‌کانیان سه‌ری کردووه‌.

ـ مارگه‌رێتا شێللێنمان ده‌ڵێت لام وایه‌ که‌ بارودۆخه‌که‌یان له‌ منداڵی وا سه‌ختتر کردووه‌ و، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ گومانێکی زۆرتر له‌ به‌سه‌رهاتی منداڵه‌ په‌ناخوازه‌کان ده‌کرێت.

مادێلێن سێلیتزی ئه‌منستیی نێوده‌وڵه‌تی گومانی نییه‌  که‌ ئێستا نه‌ریتێکی توندگیرتر له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ منداڵی ته‌نیادا ده‌کرێت. کریستینه‌ سڤێشی منداڵ پارێزانیش ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌وه‌ یاسای کۆچ گۆڕانی به‌سه‌ردا هێنراوه‌، کاری دژ به‌ ئه‌رکی لێوه‌کۆڵینه‌وه‌ کراوه‌ و ئێدی منداڵ بۆ وڵاتی خۆیان ڕه‌وانه‌ ده‌کرێنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن که‌ لایه‌نێکیان به‌پیره‌وه ‌بێت.

یاساناسی به‌شی داد له‌ ده‌ستگه‌ی کۆچ ریگمۆند لۆنگسترۆم ده‌یسه‌لمێنێت که‌ ئێستا وه‌کوو جاران مه‌رجی گران دانانرێن. جاران به‌ مه‌رجمان ده‌زانی که‌ دایک و باوک ئاماده‌ی ئه‌وه‌ بن، پێشوازیی منداڵه‌کانیان بکه‌ن. به‌ڵام کیم که‌سی نییه‌ ـ نه‌ داک نه‌ باوک ـ که‌ له‌ وڵاته‌که‌ی خۆیدا پێشوازی بکات کاتێک بۆ ڕه‌وانه‌ ده‌کرێته‌وه‌. ماوه‌ته‌وه‌ سه‌رپه‌رشته‌که‌ی که‌ هه‌وڵ بدات که‌س یان لایه‌نێک بدۆزێته‌وه‌ کیم به‌ خۆیه‌وه‌ بگرێت. مارگه‌رێته‌ شێلله‌رمارکی یاساکار ئاگاداری کێشه‌که‌ی کیمه بۆیه‌ به‌ سه‌یری ده‌بینێت بۆ وڵاتێک کیم دوور بخرێته‌وه‌ که لێیدا که‌سی نییه‌ ڕووی لێ بنێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".