Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

به‌رده‌کانی به‌رده‌م گۆڕه‌پانی بالتیسکا لاده‌برێن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 5 mars 2009 kl 15.59

نوێنه‌رایه‌تی پۆلیسی شاری مالمیۆ هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستاندنی کاره‌کانیان له‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن، گه‌ربێتوو ئه‌و کۆڵه‌ به‌ردانه‌ی له‌ده‌وروبه‌ری گۆره‌پانی یاریه‌که‌ی نێوان سوید و ئیسرائیل وه‌ک به‌ربه‌ست دانرابوون، لانه‌برێن.

کای سڤێنسۆن له‌ نوێنه‌رایه‌تی پۆلیس له‌ مالمیۆ ده‌ڵێت دانانی ئه‌و به‌ردانه‌ له‌نێوان گۆڕه‌پانه‌که‌و ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی که‌ چاوه‌ڕێده‌کرێت خۆپیشانده‌رانی لێوه‌بێن داوێکی مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر ژیانی پۆلیسه‌کانمان، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت لاببرێن تا پۆلیس بتوانن به‌ره‌وڕووی هێرشی چاوه‌ڕوانکراوی خۆپیشانده‌ران ببنه‌وه‌.

ئارنێ ماتسۆن له‌ بیرۆی گه‌ڕه‌که‌کانه‌وه‌ له‌مالمیۆ ده‌ڵێت، چاومان به داواکه‌ی پۆلیسدا خشاندۆته‌وه‌ و بڕیاره‌ ئه‌و به‌ردانه‌ تا سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لابردنیان ته‌واوبووبێت.

جێی سه‌رنجه‌ که‌ چوار ڕێکخراوی دژ به‌م پێشبڕکێیه‌ مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌و وه‌رگرتووه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت  نزیکه‌ی 10هه‌زار که‌س به‌شداری له‌و خۆ پیشاندانی ناڕه‌زاییه‌دا بکه‌ن.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، پێشبڕکێی یاری تێنس له‌ نێوان سوید و ئیسرائیل که‌ وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌ گۆڕه‌پانی بالتیسکا له‌ مالمیۆ ئه‌نجام بدرێت، ماوه‌یه‌کی زۆره‌ بۆته‌ جێی باس و ڕه‌خنه‌. به‌تایبه‌ت ئه‌و گروپ و لایه‌نانه‌ی دژ به‌ سیاسه‌تی ئیسرائیل و هێرشه‌کانی ئه‌مدواییه‌یان بۆ سه‌ر شاری غه‌زه‌ داوای وه‌ستاندنی ئه‌و پێشبڕکێیه‌ده‌که‌ن، هه‌ر ئه‌وانیشن خۆیان بۆ خۆپیشاندانه‌کانی سبه‌ینێ له‌به‌ر ده‌م گۆڕه‌پانی بالتیسکا، ئاماده‌کردووه‌. به‌ڵام زۆرێکیش پێیان وایه‌ نابێت سیاسه‌ت و وه‌رزش تێکه‌ڵبکرێن. له‌ ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆی نێوان ئه‌م دووبه‌ره‌یه‌ سبه‌ینێ  پێشبڕکێی تێنسی نێوان سوید و ئیسرائیل به‌بێ جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".