Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i en industribyggnad med kraftig rökutveckling som följd och spridningsrisk till närliggande fastigheter. Räddningsledaren uppmanar alla i området att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på din lokala P4 kanal.
(Publicerat idag kl 12.35)

یاسای جێگریی پاشایه‌تیی سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 5 mars 2009 kl 16.39

سویدییه‌ خۆشه‌ویسته‌کان له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات! به‌مجۆره‌ به‌ ئاگاداریی هه‌موو لایه‌کتان ده‌گه‌یێنم که‌ شازاده‌ ڤیکتوریای کچم و به‌ڕێزدانیه‌ل ڤێستلینگ، لێک ماره‌ ده‌کرێن!

کارل گوستاڤی شانزده‌هه‌م پاشای سوید وه‌ک دابی هه‌میشه‌یی ئاخافتنه‌ فه‌رمییه‌ گرنگه‌کانی، ڕووی له‌ سویدییه‌ خۆشه‌ویسته‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کرد و په‌یامی خۆی ڕاگه‌یاند.

ڕه‌نگه‌ بۆ گوێگرانی زایه‌ڵه‌ سه‌رنجڕاکێش بێ که‌ بزانن، به‌ پێی یاسای بنچینه‌یی سوید، ده‌بێ حوکوومه‌تیش روانگه‌ی خۆی له‌ سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ده‌چێته‌ ناو بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی وڵاته‌وه‌، بێژێ و په‌سندی ئه‌و که‌سه‌ بکات. بۆیه‌ش فرێدریک ڕاینفێڵد سه‌رۆکوه‌زیری سوید له‌ حیزبی موحافه‌زه‌کاری مۆدێرات، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پێشتر له‌ لایه‌ن شای سوید، کارل گوستاڤی شانزده‌هه‌مه‌وه‌، له‌م هه‌واڵه‌ ئاگادار کرابۆوه‌.

پاشا به‌ نووسراوه‌ داوای بۆچوونی حوکوومه‌تی کرد. ئێمه‌ش پاش کۆبوونه‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌، په‌سندمان کرد وئه‌وا ئه‌مڕۆ ٢۴ فێبرواریی ساڵی ٢٠٠٩ وه‌ڵامی ئای خۆمان، به‌ پێی په‌ره‌گرافی پێنجی یاسای تایبه‌ت به‌ جێگره‌وه‌ی شا، دایه‌وه‌. به‌م پێیه‌ و سه‌ره‌نجام کچشازاده ڤیکتووریا، ‌مێردی خۆی له‌ نێو خه‌ڵکی به‌ناو ڕه‌شایی هه‌ڵبژارد.

تاهیری سه‌دیق، ڕۆژنامه‌وان و به‌رپرسی هه‌ندێ رێداکسیۆنی ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوید بۆ وێنه‌ زایه‌ڵه‌، له‌ ساڵی ٢٠٠٥دا یاسای چوارینه‌ی ده‌ستووری سویدی له‌ ژێر ناوی فارسیی ”قانون اساسی سوئد” بڵاو کرده‌وه‌. سه‌دیق ده‌ڵێ‌ به‌ر له‌وه‌ی من ده‌ست به‌ وه‌رگێڕانی بکه‌م، هه‌ندێ که‌سایه‌تی سیاسی ته‌نانه‌ت خۆیان وه‌ک پێشنیار، ده‌ستووریان بۆ ئێرانی داهاتوو ده‌نووسی. ئه‌و ده‌ڵێ من پێم وابوو ئه‌م وه‌رگێڕانه‌‌ی من ده‌توانێ به‌ کرده‌وه‌، به‌ سوودی چالاکانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی ئێرانی بێت چ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

یاسای چوارینه‌ی ده‌ستووری سوید‌ بریتین له‌ یاسای سیسته‌می حوکوومه‌ت، یاسای جێگریی پاشایه‌تی، یاسای ئازادیی چاپه‌مه‌نی و یاسای بنچینه‌یی ئازادیی ڕاگه‌یاندن. به‌ڵام له‌م وتووێژه‌دا ئێمه‌ له‌ سه‌ر یاسای جێگریی پاشایه‌تی ورد بووینه‌وه‌. یاساکه‌ هی نزیکه‌ی دوو سه‌د له‌وه‌ پێشه‌ و هه‌ر وه‌ک خۆشی ماوه‌ته‌وه‌.

ماده‌ی یه‌که‌می یاسای جێگریی‌ پاشایه‌تی ده‌ڵێ: مافی نیشتنه‌ سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تیی سوید، ده‌بێته‌ هی ژن و پیاوانی پاشماوی پاشای سوید، کارل گوستاڤ، میراتگری هێڵی ئه‌ستوونیی یووهان باپتیست یوولی، وه‌لیعه‌هد و دواتر پاشای ناودێر به‌ کارل دوازده‌هه‌م، یووهان. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، خوشک و برای به‌ته‌مه‌نتر و پاشماوانیان، وه‌ پێش خوشک و برای گه‌نجتر و پاشماوانیان ده‌که‌ون.

له‌ به‌شێکی ماده‌ی چواری ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه‌: به‌‌ پێی ده‌قی ئاشکرای یاسا، شاکوڕان و شاکیژانی ماڵباتی پاشایه‌تیی سویدیش ده‌بێ بڕوایان به‌ مه‌زهه‌بی پاکی ئینجیلی هه‌بێت و له‌ ناو هه‌رێمی سویددا په‌روه‌رده‌ بووبن و ئه‌مه‌ نه‌گۆڕه. هه‌ر ئه‌ندامێکی دیکه‌ی  بنه‌ماله‌ی پاشایه‌تی که‌ دان به‌م مه‌زهه‌به‌ باسکراوه‌ نه‌هێهنێت، ئه‌وا له‌ گشت مافگه‌لی جێگریی، بێبه‌ری ده‌بێت.

ماده‌ی پێنج ده‌ڵێ: شاکوڕ یا شاکچی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی سوید نابێ به‌ بێ په‌سندکردنی کابینه‌ی حوکوومه‌ت و له‌ سه‌ر داواکاریی پادشا، زه‌ماوه‌ند بکه‌ن. بێت و وا بکه‌ن ئه‌وا مافی جێگریی خۆ و منداڵ و پاشماوانی منداڵانی خۆیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.

تاهیری سه‌دیق ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی که‌ حوکوومه‌ت له‌ پرسی زه‌وجینی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیدا وه‌ک ڕاوێژکار و ته‌نانه‌ت بڕیارده‌ر ده‌رده‌که‌وێ وێده‌چێ زیاتر شێوه‌ و ڕواڵه‌تکاری بێ‌، چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ په‌سندنه‌کردنی زه‌ماوه‌نده‌که‌ له‌ لایه‌ن حوکوومه‌ته‌وه‌، کێشه‌ و ناکۆکیی قووڵ بکه‌وێته‌ ناو ده‌ربار و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ و دواهاتی سیاسیی چاوه‌ڕواننه‌کراوی لێبکه‌وێته‌وه‌.

تاهیری سه‌دیق پێی وایه‌ ئه‌و قسه‌ و باسانه‌ی له‌ ڕۆژانی ده‌سگیرانه‌تیی شادوێتی سوید، ڤیکتۆریا هاتنه‌ گۆڕێ و ده‌یانگوت به‌ زه‌وجینی ڤیکتوریا له‌گه‌ڵ کوڕێکی ڕه‌شایی و له‌ خه‌ڵک، نه‌ک بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی، سیسته‌می پاشایه‌تی له‌ سوید به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ده‌چێ‌، له‌ ڕاستییه‌وه‌ زۆر دوورن. هه‌ندێ بۆچوون به‌ پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌ڵێن و پێیان وایه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌م زه‌وجینه‌، ده‌ربار زۆرتر له‌ دڵی خه‌ڵکدا ده‌چه‌سپێنێ. به‌ سه‌رنجدان به‌وه‌ که‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی سوید لایه‌نی پاشایه‌تی ده‌گرن و بزاڤی کۆماریخوازیی، زۆر به‌ هێز نییه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".