Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یاریه‌که‌ی نێوان سوید و ئیسرائیل بێ ته‌نگژه‌ تێنه‌په‌ڕی

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 9 mars 2009 kl 11.44
جامی داڤیس

سه‌رباری ئه‌و ته‌نگژه‌و پێکدادانه‌کانی هاوپێچی خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابوردوو بوون، پۆلیس له‌ ده‌رئه‌نجامی کاره‌کانیان ڕازین. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی تێنس ناسراو به‌ جامی داڤیس، نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زارخۆپیشانده‌ربۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌به‌رده‌م هۆڵی بالتیسکا له‌ شاری مالمیۆ ئاماده‌ بوون.

به‌پێی پۆلیسی هه‌رێمی سکۆنێ ئامانجی پۆلیس بۆ ڕاگرتنی هێمنی وجڵه‌وکردنی ڕقی خۆپیشانده‌ران، وه‌ک ئه‌وه‌ی پلانی بۆدانرابوو به‌ئه‌نجام گه‌یشت. به‌و واتایه‌‌ی هه‌م پێشبڕکێکه‌ ئه‌نجام دراو و هه‌م خۆپیشاندانه‌کانیش.

جێی سه‌رنجه‌ خه‌رجیه‌کانی پۆلیس له‌ماوه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ که‌ دوێنێ کۆتایی هات، نزیکه‌ی 20 ملیۆن کرۆن بووه‌.

جێی بیرهێنانه‌وه‌یه‌، پێشبڕکێی یاری تێنسی  نێوان سویدو ئیسرائیل جه‌ماوه‌ری کردبووه‌ دوو به‌ره‌، به‌ره‌یه‌کی دژ و ناڕه‌زا داوای ئه‌نجام نه‌دانی پێشبڕکێکه‌ی وه‌ک پرۆتێست به‌رامبه‌ر به‌ سیاسه‌ت و هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ،ده‌کرد و به‌ره‌یه‌ک داوای لێکجیاکردنه‌وه‌ی وه‌رزشیان له‌ سیاسه‌ت و ئه‌نجامدانی پێشبڕکێکه‌ ده‌کرد.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".