Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی ده‌ڕۆنه‌وه‌ زیادیکردووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 9 mars 2009 kl 13.35

ته‌نها 15 په‌ناخواز له‌ماوه‌ی ساڵی 2007دا کۆمه‌کی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێدرا، له‌کاتێکدا ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ساڵی پاردا گه‌یشته‌‌ 1072 و له‌ماوه‌ی دوومانگی یانوه‌ری و فێبریواری ئه‌مساڵدا نزیکه‌ی 400 په‌ناخوازی تر ئه‌و کۆمه‌که‌یان وه‌رگرتووه‌. زۆ‌ربه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌شی ئه‌م کۆمه‌که‌ وه‌رده‌گرن و ده‌ڕۆنه‌وه‌، عێراقین.

هۆکاری زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی ده‌ڕۆنه‌وه‌، به‌پێی زانیاریه‌کانی ده‌ستگای کۆچ (migrationsverket)، ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆربه‌ی عێراقیه‌کان داواکانیان بۆ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌مه‌ پۆلیس به‌شێوه‌یه‌کی چڕتر له‌جاران کار بۆ ‌ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوازانی داوا ڕه‌تکراوه‌ ده‌کات. 

جێێ باسه‌ که‌ کۆمه‌کی گه‌ڕانه‌وه‌، بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌یه‌ که‌ داواکانیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌ یان دڵخوازانه‌ خۆیان بڕیاری ڕۆشتنه‌وه‌ بۆ ووڵات ده‌ده‌ن، شایه‌نی باسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌ناخوازێک مافی وه‌رگرتنی ئه‌م کۆمه‌که‌ی هه‌بێت، ده‌بێت نیشانی بدات که‌ توانای هه‌ڵسوڕاندنی خه‌رجی سه‌فه‌رو گه‌ڕانه‌وه‌ی نیه‌.

جێی باسه‌ بڕی کۆمه‌کی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گه‌وره‌ساڵان نزیکه‌ی 30هه‌زار کرۆنه‌ و بۆ منداڵانی خوار 18 ساڵ 15 هه‌زر کرۆن. بۆ کۆی خێزانێکیش نزیکه‌ی 75هه‌زار کرۆنه‌. جێی سه‌رنجه‌ کۆمه‌کی گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌درێته‌ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی که‌ له‌ ووڵاتانی وه‌ک عێراق  و ئه‌فگانستان و سۆماڵ هه‌روه‌ها شاری غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه‌ هاتوون، ئه‌ویش به‌و بیانووه‌ی له‌و ووڵاتانه‌ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ و دامه‌زراندنه‌وه‌ی ژیان کارێکی سه‌خته‌. جێی خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بوترێت که‌ کۆمه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ که‌سانێکیش هه‌یه‌ که‌ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییان هه‌یه‌ به‌ڵام بڕی کۆمه‌که‌که‌ له‌ هی که‌سانی بێمۆڵه‌ت که‌متره‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".