Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هۆیه‌کی خه‌مۆکی دۆزرایه‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 mars 2009 kl 16.18

هه‌و کردنی مێشک ده‌توانێ ببێته‌ هۆی نه‌خۆشیی خه‌مۆکی و هه‌ستی بێزاری و خۆکوژی. ئه‌مه‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ک که‌ نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی لوند کردوویه‌تی ده‌ریده‌خات. توێژه‌راان هیوادارن که‌ به‌م که‌شفه‌، بتوانن ڕێژه‌ی خوکوژییه‌کان که‌م که‌نه‌وه‌.

دانیه‌ل لیندکڤیست (Daniel Lindquist) خوێندکاری دوکتۆرا و یه‌کێ له‌ لێکۆڵه‌ران ده‌ڵێ: ئێمه‌ به‌ تاقیکردنه‌وه‌ی ئاوی نوخاع، واتا مۆخی بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌وڵی خوکوشتنیان داوه‌ بۆمان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ پڕ بووه‌ له‌ ماده‌ی وا که‌ له‌ ڕێی هه‌وکردنه‌وه‌ په‌یدا ده‌بن. زۆرترین ڕێژه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ هه‌یانبووه‌ که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گه‌لێ توندوتیژ‌، هه‌وڵی خۆکوشتنیان داوه‌.

لێنا بروندین (Lena Brundin)  دوکتۆرای زانستی داو وده‌رمان ده‌ڵێ هیوادارییه‌کان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌دا ده‌ڕۆ‌ن که‌ ڕێژه‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ له‌ خوێندا هه‌ڵسه‌نگێنین تا پزیشکان‌ ساناتر بۆیان ده‌رکه‌وێ که‌ که‌سێک له‌وانه‌یه‌ هه‌وڵی خۆکوشتن بدات. به‌ڵکوو بکرێ له‌ ده‌رفه‌تی شیاودا چاره‌یه‌کی بۆ بدۆزنه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".