Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پیشه‌سازیی ئوتومبێلی سوید، پاره‌ له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا وه‌رده‌گرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 mars 2009 kl 16.19

بانکی سه‌رمایه‌گوزاریی ئه‌رووپا، EIB، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ یه‌ک میلیارد یوروو پاره‌ به‌ قه‌رز ده‌داته‌ کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنی ئوتومبیل. ڤۆلڤۆی کامیۆن و سکانیا هه‌ر کامه‌ی چوارسه‌د میلیۆن یوروو و ڤۆلڤۆی ئوتومبێل له‌ یه‌که‌م قۆناغدا دووسه‌د میلیۆن قه‌رزی ده‌سته‌به‌رکراو وه‌رده‌گرن.

ماتس گوننارسۆن که‌ بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌کان، دانوستاندنی له‌گه‌ڵ بانکی EIB کردووه‌ ده‌ڵێ بێت و کاغه‌ز و هه‌موو به‌ڵگه‌نه‌مه‌‌کان و ئاماده‌ بن و مه‌رجه‌کان هه‌بن ئه‌وا پاره‌کان ده‌درێن.

کۆمپانیا سویدییه‌کانی به‌رهه‌مهێنی ئوتومبیل، بۆ به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆژه‌ی پێشکه‌وتنی به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ نموونه‌ مۆتۆڕی نوێ و پاکتر، داوای قه‌رزیان له‌ بانکی سه‌رمایه‌گوزاریی ئه‌ورووپا EIB کردووه‌. سبه‌ینێ سه‌رۆکانی ئه‌م بانکه، داوانامه‌ی قه‌رزی هه‌شت کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی ئوتومبیل که‌ سێیان سویدین‌ ده‌ده‌نه‌ به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌. به‌ڵام زوربه‌ی نیشانه‌کان له‌وه‌ ده‌دوێن که‌ دوو کۆمپانیای سویدیی سکانیا و ڤۆلڤۆی کامیۆن، گشت ئه‌و بڕه‌ قه‌رزه‌ی داوایان کردووه‌ وه‌رده‌گرن واتا یه‌کی ۴٠٠ میلیۆن یوروو.

ماتس گوننارسۆن ده‌ڵێ ئه‌وه‌نده‌ی ڤۆلڤۆی سواری ده‌گرێته‌وه‌، ئێمه‌ ئه‌و زانیارییه‌مان وه‌رگرتووه‌ که‌ حوکوومه‌ت ده‌یه‌وێ گه‌ره‌نتییه‌کی ده‌وڵه‌تیی بۆ بخاته‌ ڕوو به‌ڵام وه‌رده‌کارییه‌کانی هێشتا ڕوون نین. ئه‌و ده‌ڵێ بێت و وابێ ئه‌وا بانکی سه‌رمایه‌گوزاریی ئه‌ورووپا، EIB، ئه‌و گه‌ره‌نتییه‌ شیاوه‌ی پێویستێتی وه‌ریده‌گرێ و ده‌توانێ قه‌رزه‌که‌ بدات.

به‌م حاڵه‌وه‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ی ڤۆلڤۆی کامیۆن و سکانیا داوایان کردووه‌، به‌ بێگومان ده‌یاندرێتێ. ئه‌وان وه‌ها گه‌ره‌نتییه‌کیان پیویست نییه‌. ماتس گوننارسۆن ده‌ڵێ ئه‌م دوو کۆمپانیایه‌ ئه‌وه‌نده‌ جێ متمانه‌ و وناوبانگخۆشن که‌ ڕاسته‌وخۆ پاره‌که‌یان ده‌درێتێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".