Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شاره‌ قه‌یراناوییه‌کان گه‌فی له‌کارلابردنی فێرکاران ده‌ده‌ن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 mars 2009 kl 16.22
مێتتا فیێلکنه‌ر

سێیه‌کی شاره‌کانی سوێد هه‌زار فێرکار زیاتریان ئاگادار کردووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌هۆی ته‌نگژه‌ ئابوورییه‌که‌وه‌ له‌ کاریان لا ده‌به‌ن. ئه‌مه‌یان یه‌کیه‌تیی فێرکارانی سوێد ڕایگه‌یاندووه‌، که‌ لێوه‌کۆڵینێکی له‌نێو شاره‌کانی سوێددا ئه‌نجام داوه‌. به‌پێی لێوه‌کۆڵینه‌که‌ شارانه‌کان به‌هۆی باری ئابووریی خواره‌وه‌، فێرکاریان ئاگادار کردووه‌ته‌وه.

سێیه‌کی شاره‌کانی سوێد هه‌زار فێرکار زیاتریان ئاگادار کردووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌هۆی ته‌نگژه‌ ئابوورییه‌که‌وه‌ له‌ کاریان لا ده‌به‌ن. ئه‌مه‌یان یه‌کیه‌تیی فێرکارانی سوێد ڕایگه‌یاندووه‌، که‌ لێوه‌کۆڵینێکی له‌نێو شاره‌کانی سوێددا ئه‌نجام داوه‌. به‌پێی لێوه‌کۆڵینه‌که‌ شارانه‌کان به‌هۆی باری ئابووریی خواره‌وه‌، فێرکاریان ئاگادار کردووه‌ته‌وه.

سه‌رۆکی یه‌کێتیی فێرکارانی سوێد، مێتتا فیێلکنه‌ر، ئاماژه‌ به‌ هۆکاره‌که‌ ده‌دات که‌ لێوه‌کۆڵینه‌که‌ ئاماژه‌ی پێ داوه و‌، له‌و ترسه‌ی شاره‌کاندا دیار ده‌که‌وێت،‌ که‌ به‌ هۆی باری ناله‌باری ئابوورییه‌وه‌ به‌رپا بووه و‌، خه‌رجییه‌کی گه‌وره‌ی فێرگه‌کانیش کارێکه‌ و بیری بۆ براوه‌ جارێکی دی که‌م بکرێته‌وه‌.

مێتتا فیێلکنه‌ر له‌سۆنگه‌ی ئه‌م گه‌فه‌ی شاره‌کانه‌وه‌ ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت په‌نجه‌ی ئاگادارکدنه‌وه‌ هه‌ڵشه‌قێنم، که‌ چۆنایه‌تیی فێرگه‌ سوێدییه‌کان ـ به‌ست به‌م قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌وه‌ ـ جارێکی دیکه‌یش داده‌شكێت.

به‌پێی پرسنامه‌ی لێوه‌کۆڵینه‌که‌ که‌ یه‌کێتیی فێرکاران ئه‌نجامی داوه و 75 له‌ سه‌دی پرسیارلێکراوه‌کان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌‌، تاکوو ئێستا هه‌زار فێرکاری سێیه‌کی شاره‌ سوێدییه‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌ له‌ کار لا ببردرێن.

له‌ باکووری و ڕۆژئاوای سوێد و، له‌ سمۆلاند، فێرکاری زۆر ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌، له‌ کاتێکدا هاوکارانێکی که‌متریان له‌ ستۆکهۆڵم و هه‌رێمی مالمیۆ گه‌ف دراون. چاوه‌ڕێیش ده‌کرێت فێرکارێکی زۆرتر بۆ له‌کاروه‌لانان ئاگادار بکرێنه‌وه‌، کاتێک ـ مێتتا فیێلکنه‌ر ده‌ڵێت ـ کاتێک ته‌نگژه‌ ئابوورییه‌که‌ لێره‌یشدا ڕوونتر ده‌بێته‌وه‌.

یه‌کێکی ئه‌و شارانه‌ی که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر فێرکاری ئاگادار کردووه‌ته‌وه‌ له‌ کاریان لا ببات، لولیۆیه‌، که‌ تاکوو ئێستا 81 ـیانیان ئاگادا کردووه‌ته‌وه‌ و نه‌خشه‌ی ئه‌وه‌یشی داناوه‌ که‌ 50 تریان ئاگادار بکاته‌وه‌. سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی کاروباری منداڵ و فێرکاری لولیۆ ـ ئینگرید نوردبه‌ری ـ هۆی ئاگاداکردنه‌وه‌کان بۆ که‌میی ژماره‌ی خوێندکارانی فێرگه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌گێڕێته‌وه‌.

نوردبه‌ری به‌ڵام باره‌ ئابوورییه‌که‌ فه‌رامۆش ناکات و ده‌ڵێت نه‌ک هه‌ر لولیۆ به‌ڵکوو شاری دیکه‌یشی گرتووه‌ته‌وه‌ و کاریگه‌ریی خۆی له‌ بواری فێرکاریشدا ناوه‌ته‌وه و‌، باری ئابووری لولیۆش له‌و ئاسته‌دا نییه‌ که‌ فێرکاره‌کانی بهیڵێته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی خوێندکاره‌کانی که‌می کردووه‌: 

شاره‌وانی و پارێزگاکانی سوێد گه‌لێک هۆی ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ تێده‌بینێت، له‌لایه‌که‌وه‌ ژماره‌ی خوێندکاری فێرگه‌ دواناوه‌ندییه‌کان به‌هۆی ژماره‌ی که‌می هاوساڵه‌کانه‌وه‌ که‌م ده‌که‌ن، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ فێرگه‌ ئازاده‌کان له‌ ڕاکێشانی خوێندکاردا به‌ر فێرگه‌ شاره‌وانییه‌کان ده‌گرن.

به‌ڵام سه‌رۆکبه‌شی ده‌ستگه‌ی شاره‌وانی پارێزگه‌کان ـ په‌ر ئارنێ ئاندێرشۆن ـ پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان ئابووریی خراپی شاره‌وانییه‌کان و ژماره‌ی فێرکاره‌ ئاگادارکراوه‌کاندا ده‌بینێت.

ـ په‌ر ئارنێ ئاندێرشۆن ده‌ڵێت مه‌رجه‌ ئابوورییه‌کان کار له‌ ژماره‌ی فێرکاری فێرگه‌کان ده‌کات. چونکیشه‌ ئێستا له بارێکی نیگه‌رانداین‌، لام وایه‌ له‌ ڕێی ئاگادارکردنه‌وه‌ی‌ فێرکارانه‌وه‌ شاره‌کان پارێز له‌ ته‌نگژه‌ ئابوورییه‌که‌ ده‌که‌ن. دیاره‌ ڕێساکانی بازاڕی کار هه‌ر به‌م ئاوایه‌ن ـ ئاندێرشۆن ده‌ڵێت:

به‌گوێره‌ی قسه‌کانی ئاندێرش شاره‌کان به‌ پێویستی ده‌زانن ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ زوو ڕابگه‌یه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاتی پێویستدا گۆڕانکاری بنێنه‌وه، ده‌ڵیشڵێت دیاره‌ هیچ لایه‌ک دڵنیا نییه‌ ئه‌م کاره‌ پێویست ده‌بێت.

سه‌رۆکی یه‌کێتیی فێرکارانی سوێدی ـ مێتتا فیێلکنه‌ریش ـ  له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ شاره‌وانییه‌کان خه‌رجیی فێرگه‌کان که‌م ده‌که‌نه‌وه‌، چونکه‌ گوژمێکی زۆری تێده‌چێت و، هۆشداریش ده‌دات که‌ فێرگه‌کان سه‌رله‌نوێ پاشه‌که‌وتکردنی ئابوورییان پێ ده‌که‌وێت، هه‌روه‌ک ته‌نگژه‌ ئابوورییه‌که‌ی پێشوو که‌ له‌ نه‌وه‌ده‌کانی ڕابردوودا سه‌ری هه‌ڵدا و باری فێرگه‌کانی ناله‌بار کرد. فیێلکنه‌ر ده‌ڵێت ترسمه‌ که‌ پۆله‌کان گه‌وره‌تر ده‌کرێن و ئیتر وانه‌گوتنه‌وه‌ی تایبه‌ت نامێنێت، ئیتر هه‌لی خوێندکاران ناڕه‌خسیت، ئه‌و ده‌رسه‌ که‌سه‌کییانه‌یان بۆ دابین بکرێت که‌ ئه‌گینا په‌کیان له‌سه‌ری ده‌که‌وه‌وێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".