Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

په‌یمانی نێوان سه‌ندیکا و خاوه‌نکاران جارێ نوێ نابێته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 12 mars 2009 kl 13.56

په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان خاوه‌نکارو سه‌ندیکاکان له ساڵی 1938‌ به‌پێی په‌یمانێکی حه‌فتاساڵه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بازاڕی کاری که‌رتی تایبه‌ت پێیان وایه‌ ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ چیتر کاری پێناکرێت و ده‌بێت له‌ یادی حه‌فتا ساڵه‌ی ئیمزاکردنیدا، که‌ ئه‌مساڵه،‌ نوێ بکرێته‌وه‌. به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی نوێکردنه‌وه‌ تا ئیستا به‌ ئه‌نجامێکی ئه‌تۆ نه‌گه‌شتوون.

به‌ڕاستی جێی داخه‌ که‌ خاوه‌نکاران به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی وه‌ختی تایبه‌تی خۆیان خستۆته‌ پێش به‌هێزکردنی ئه‌و په‌یمانه‌ی که‌له‌سه‌ر مۆدێلی سویدی په‌یوه‌نیه‌کانی بازاڕ و کرێکار ڕێکده‌خات. به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ندیکای سه‌رانسه‌ری کرێکاران LO، لوندبی وێدین هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئێمه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام وله‌و شوێنه‌یدا پێویست بووه‌ گۆڕانکاریمان به‌سه‌ر په‌یمانی حه‌فتاساڵه‌ی ناسرواو به‌ (Saltsjöbadsavtal) هێناوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئاماده‌نین بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌ پاراستنی مافی دامه‌زراندن (anställningsskydd) هه‌روه‌ها بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌ په‌یمانی هاوبه‌ش (kollektivavtal) هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌و بڕیار بده‌ینه‌ ده‌ست خاوه‌نکار.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".