Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زۆرینه‌ی سویدییه‌کان ده‌نگ به‌ ووزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ده‌ن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 12 mars 2009 kl 13.57
بنکه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌

له‌ به‌دواداچونێکدا که‌ پاییزی ساڵی پار ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌مڕۆ‌ به‌شی هه‌واڵه‌کانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئاشکرای کردووه‌، بۆ یه‌که‌م جاره‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاووڵاتیانی سوید به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی به‌ باش ده‌زانن.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ پۆسه‌تیڤانه‌یه‌ی هاووڵاتیان هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ ئاشکراکردنی ڕێکه‌وتنه‌ نوێکه‌ی حکوومه‌تی سوید سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی چه‌ند بنکه‌یه‌کی نوێی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی. 

له‌و به‌دواداچوونه‌دا که‌ ئینستیتیوتی (Som) ئه‌نجامی داوه‌ نزیکه‌ی 3000که‌س ڕایان پرسراوه‌و زیاد له‌ سه‌دا په‌نجای ده‌نگده‌ران له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمیدان. له‌به‌رامبه‌ردا له‌سه‌دا 31ی ده‌نگه‌کان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنکه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌که‌ن له‌سه‌دا 18 هیچ به‌ره‌یه‌کیان نه‌گرتووه‌.

شایه‌نی باسه‌ که‌ ئینستیتیوتی سۆم که‌ سه‌ربه‌ زانکۆی یۆتۆبۆریه‌ له‌ساڵی 1986دا  به‌دواداچوونێکی سه‌باره‌ت به‌ ڕای هاووڵاتیان و هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به‌ پرسی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجام داوه، ئه‌وکاته‌ له‌سه‌دا 75ی هاووڵاتیان دژ به‌به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی بوون. واتا به‌پێچه‌وانه‌ی به‌دواداچوونه‌که‌ی ئه‌مساڵیان که‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ ووزه‌ی ئه‌تۆمیدایه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".