Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دادگه‌ کاری فێرگه‌کان دژ به‌ گێچه‌ڵکردن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 16 mars 2009 kl 15.48
خوێندکاری فێرگه‌ سه‌ختیان لی ده‌گوزه‌رێت

ئه‌مڕۆ دادگه‌ییکردنێک ئه‌نجام درا که‌ کاریگه‌رییه‌کی زۆری بۆ کاری دژ به‌ گێچه‌ڵکردنی لێ چاوه‌ڕی ده‌کرێت. دادگه‌ ده‌بێت دیاری بکات که‌ فێرگه‌یه‌ک ده‌بێت تاکوو چ ئاستێک چالاک بێت و کامانه‌ به‌رکاری به‌ری فراوان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی گێچه‌ڵکردن به‌ خوێندکار ڕابگیرێت. دادگه‌ شاره‌وانیی گۆتلاندی کێشاوه‌ته‌ به‌ر یاسا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو بدات چون ئه‌و مه‌رجانه‌ی ڕه‌چاو نه‌کردووه‌ که‌ یاسای نوێ دژ به‌ سووکایه‌تیپێکردن له‌ فێرگه‌کاندا دایهێناوه‌. دادگریش خوێندکارێکی پۆلی چواری سه‌ره‌تاییه‌. لارش ئارێنیۆسی نوێنه‌ری منداڵ و خوێندکار ده‌ڵێت ئه‌م کوڕه‌ سووکایه‌تیپێکراوه‌ و فێرگه‌که‌یش ئه‌رکی ته‌واوی خۆی به‌پێی یاسا ئه‌نجام نه‌داوه‌

ئه‌و کوڕه‌ ده‌ ساڵان بووه‌ و به‌پیی گازنده‌نامه‌که‌ لێی دراوه‌ و ناتۆره‌ی لێ نراوه‌ و به‌ ناحه‌ز و گه‌مژه‌ ناو براوه‌، ئه‌م نابه‌کارییه‌ش چه‌ند مانگێکی کێشاوه‌. کاتێکیش پێی له‌ فێرگه‌ بڕیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ماڵه‌وه‌ ماوه‌، فێرگه‌که‌ ڕێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵدا مۆر کردووه‌ و به‌و پێیه‌ ناچاری کردووه‌ درێژه‌ به‌ چوونه‌ فێرگه‌ بدات. بێ ئه‌وه‌ی فێرگه‌که‌ له‌و سووکایه‌تیپێکردنه‌ به‌ ته‌واوی بکۆڵێته‌وه‌ که‌ به‌ کوڕه‌که‌ کراوه‌ و کارێکی نه‌کردووه‌ ڕێی ئه‌و جۆره‌ ڕه‌فتارکردنه‌ی له‌ ڕوودا بگیرێت. قه‌ره‌بووه‌که‌ 40 هه‌زار کرۆنه‌ که‌ شاره‌وانیی گۆتلان نایه‌وێت بیدات و لای وایه‌ که‌ کارمه‌ندانی فێرگه‌که‌ هه‌ڵه‌یان نه‌کردووه‌ و هه‌رچییه‌کیان له‌ ده‌ست هاتووه‌، کردووه‌. به‌ڵام پێ ده‌چێت ئه‌م دادگه‌ییکردنه‌ هێندێک پرس یه‌کلا بکاته‌وه‌ و ماوه‌ته‌وه‌ دیار بکه‌وێت کام مه‌رج له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌نی کارمه‌ندانی فێرگه‌ داده‌نرێن، که‌ بۆ به‌ری خوێندکار بگرن گاڵته‌ و گێچه‌ڵ به‌ منداڵی دی نه‌که‌ن. لارش ئاررێنیۆس لای وایه‌ باری گه‌لێک خوێندکار باش نییه‌ و گه‌لێکیان دووچاری ره‌وتاری وا ده‌بن و ده‌ڵیت ئه‌مه‌ کێشه‌یه‌که‌  که‌ هیوادارم ئه‌م دادگه‌ییکردن و حوکمی دادگه‌ بارودۆخی خوێندکاران هه‌موار بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".