Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مۆدێراته‌کان له‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌دا پشتگیریه‌کی زۆریان کراوه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 16 mars 2009 kl 15.52
سه‌رۆکوه‌زیران راینفێلد

له‌م دوانزه‌ساڵه‌ی دواییدا پشتگیریکردنی پارتیی نه‌ریتپارێزی ـ مۆدێراته‌کان ـ و جیاوازیی نێوان هه‌ردوو به‌ره‌که‌ قه‌ت هێنده‌ی ئێستا نه‌بووه‌. ئه‌مه‌یان سیفۆی ئاماره‌کان دیاری خستووه‌ که‌ ئه‌م مانگه‌له‌ ئه‌ندازه‌ی لایه‌نگرانی پارتییه‌ سیاسییه‌کانئ کۆڵیوه‌ته‌وه‌.  پرۆفیسۆری ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تناسی ئولف بیێریلد ـ قه‌یرانه‌ داراییه‌که‌ به‌ هۆکاری ئه‌م پشتگیرییه‌ ده‌زانێت، که‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و پارتییه‌ ده‌شکێته‌وه‌، که‌ به‌رزترین ئاستی له‌ به‌ره‌ی حوکوومه‌تدا هه‌یه‌.

ئولف بیێریلد ده‌ڵێت مێدیاکان سه‌رجیان خستووه‌ته‌ سه‌ر سه‌رۆکوه‌زیران فرێدریک راینفێلد  که‌ له‌م بارودۆخه‌دا وه‌ک ڕابه‌ری حوکوومه‌ت به‌رچاو ده‌که‌وێت. ئه‌م کاریگه‌رییه‌یش وا له‌ خه‌ڵک ده‌کات که‌ له‌ دۆخی قه‌یراناویدا پشتی لایه‌نی حوکمڕان بگرن و له‌ باری ئێستایشدا پشگیرییه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی به‌هێزترین که‌سی حوکمڕاندا ته‌واو ده‌بێت.  

به‌پێی دوا پێوانی پشتگیرییه‌که‌ مۆدێراته‌کان 31 له‌ سه‌دیان پێ بڕاوه‌. که‌ ئه‌گه‌ر به‌ مانگی فێبریوه‌ری بگرین له‌ سه‌دا پێنج زیادی کردووه‌ و له‌ 1997 ـه‌وه‌ هێنده‌ی ئێستا ده‌نگیان به‌ ده‌ست نه‌هێناوه‌. له‌ کاتێکدا سه‌رده‌ستییه‌که‌ی به‌ره‌ی سه‌وزوسوور له‌ 7 ـی له‌ سه‌ده‌وه‌ بۆ سێ و شتێکی له‌ سه‌دا که‌می کردووه‌. که‌ به‌پێی ئولف بیێریلد بۆ لێهاتوویی حوکوومه‌تی ڕوو له‌ قه‌یرانه‌ داراییه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".