Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سالین به‌ڵینی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی بێکاری به‌ر نادات.

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 17 mars 2009 kl 16.56

به‌ڵام سۆسیالدیموکراته‌کان ئه‌گه‌ر برنده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو بن، ئاستی بڕی قه‌ره‌بووی بێکاری زیاد ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت بیمه‌ی بێکاری بۆ هه‌شت له‌ ده‌ی مووچه‌خۆران دابین بکه‌ن و هه‌شتا له‌ سه‌دی مووچه‌ کۆنه‌که‌یان له‌ باری بێکاریاندا پێکه‌وه‌ بنیت. سه‌رۆکی سۆسیالدیموکراته‌کان مونا سالین ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات بگرینه‌وه‌ ده‌ست، له‌ یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌ قه‌ره‌بووی بێکاری داده‌ڕێژینه‌وه

مۆنا سالین به‌ڵێنی داڕشتنه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی بێکاری ده‌دات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ناتوانێت ئه‌و ڕۆژه‌ دیاری بکات، که‌ لێیدا هه‌شتا له‌ سه‌دی قه‌ره‌بووه‌که‌ بۆ هه‌شتا له‌ سه‌دی مووچه‌خۆران داده‌هێنرێته‌وه‌

پاییزی پار بوو، که‌ سۆسیالدیموکراته‌کان له‌ پێشنیازی سه‌رله‌به‌ری ئابووریی خۆیاندا خستیانه‌ ڕووه که‌‌ به‌ نیازه‌وه‌ن ئاستی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌که به‌ جۆرێک زیاد بکه‌ن‌ زۆرینه‌ی بێکاران 80% ـی مووچه‌ی ڕابردوویان بۆ دابین بکرێت. به‌م ئاوایه‌ش ئاستی هه‌ره‌به‌رز ـ که‌ له‌ بواری ئابووریدا به‌ میچی مووچه‌ ناو ده‌برێت، زێده‌تر ده‌کرێت‌. ‌ئه‌مڕۆ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ 680 کرۆنه‌ و، که‌ به‌پێی پێشنیازه‌که‌ی سۆسیالدیموکراته‌کان ساڵی 2010 بۆ 970 کرۆنی ڕۆژێک و له‌ 2011 ـیشدا بۆ‌ 990 کرۆنی ڕۆژێک، به‌ڵام ته‌نیا له‌ سه‌د ڕۆژی سه‌ره‌تای بێکاریدا زیاد بکه‌ن و، دوای ئه‌و سه‌د ڕۆژه‌یش قه‌ره‌بووکه‌ له‌ ڕۆژێکدا سه‌د کرۆن که‌م بکرێته‌وه‌.

سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌یانه‌وێت گۆڕانی تریش دابێنن، بۆ نموونه‌ سێ له‌ چواری مزی ئه‌ندامێتیی سندووقی بێکاران، بخریته‌ به‌ر باج و لێی داشکێنرێت. به‌پێی ئه‌و ژمێرکارییانه‌ی، سۆسیالدیموکراته‌کان له‌ پاییزی ڕابردوودا لێی بوونه‌وه‌ له‌ ساڵی 2010 ـه‌دا مزه‌کان 6،8 میلیارد و داهاته‌کان 7 میلیاردیان بۆ دابین بکرێت.

به‌راورد به‌ حوکوومه‌ت، سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌یانه‌وێت نزیکه‌ی 14 میلیارد زیاتر بۆ سندوق و قه‌ره‌بووی بێکاری ته‌رخان بکه‌ن، که‌ ئه‌مه‌یان به‌ پێشبینییه‌کانی ئه‌وساوه‌ گرێ درابوو. به‌ڵام له‌وساوه‌ بێکاری بره‌وی سه‌ندووه‌ و پێ ده‌چێت ئه‌م باره‌ به‌ری فراوانتر ببێت. به‌م هۆیه‌یشه‌وه‌ مۆنا سالین به‌ دووری ناگرێت به‌رکارییه‌کان سه‌ختر ببن،

سه‌رۆکی سۆسیالدیموکراته‌کان مۆنا سالین ده‌ڵێت به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ڵامی ڕوون و دڵدابێن ده‌ده‌ینه‌وه‌، که‌ چۆن و که‌ی ئه‌نجام ده‌درێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".