Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ده‌ستگه‌کانی کۆچ له‌سویدا وه‌ک یه‌ک کارناکه‌ن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 17 mars 2009 kl 16.25
ده‌ستگه‌ی کۆچ

به‌پێی زانیاریه‌کانی به‌شی هه‌واڵه‌کان له‌ که‌ناڵی یه‌کی ڕایۆی سوید، ئێکۆت، ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ دادگاکانی تایبه‌ت به‌ کۆچبه‌ران له‌ شاره‌کانی ستۆکهۆلم و مالمیۆو یۆتۆبۆری وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسی په‌ناخوازاندا ناکه‌ن و که‌یسه‌کانیان وه‌ک یه‌ک هه‌ڵناسه‌نگێنن.

له‌کاتێکدا که‌ بارودۆخی سۆماڵ له‌ ساڵی پاره‌وه‌ له‌ خراپیدایه‌و ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی دێنه‌ سوید سۆماڵین، ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌و په‌ناخوازه‌ سۆماڵیانه‌ی له‌ یۆتۆبۆری داوای مافی په‌نابه‌ریان کردووه‌ داواکانیان قبووڵکراوه‌ له‌کاتێکدا په‌ناخوازانی سه‌ر به‌ هه‌مان گرووپ له‌ ستۆکهۆلم ومالمیۆ داواکانیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌.

ته‌نها دادگاکانی تایبه‌ت به‌ کۆچبه‌ران migrationsdomstolar هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاوازیان به‌رامبه‌ر به‌ پرسی په‌ناخوازی نییه‌ به‌ڵکه‌ ده‌تسگه‌کانی کۆچیش migrationsverket به‌ هه‌مان شێوه‌ کارده‌که‌ن. پارێزه‌ری تایبه‌ت به‌ کۆچبه‌ران یوهان هێدباری جه‌خت له‌م پرسه‌ ده‌کاته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی داگه‌نسنیهێته‌ر له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا نووسیویه‌تی که‌ دادگه‌کانی تایبه‌ت به‌ پرسی کۆچبه‌ران له‌ یۆتۆبۆری هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بارودۆخی سۆماڵ به‌م شیوه‌یه‌یه‌ ”بارودۆخه‌که‌ خه‌ته‌رناکه‌و کاریگه‌ری  خراپی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی ئاسایی هه‌یه”‌ له‌کاتێکدا که‌ دادگه‌کانی تایبه‌ت به‌پرسی کۆچبه‌ران له‌ ستۆکهۆلم و مالمیۆ بارودۆخی سۆماڵ جیاواز هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و ده‌ڵێن ”بارودۆخی سۆماڵ سه‌خته‌”. ئه‌مه‌ش بناغه‌ی بڕیاردانیانه‌ له‌سه‌ر که‌یسی په‌ناخوازان.

له‌ به‌شی هه‌ڵسه‌نگاندنی پرسی هاووڵاتیانی غه‌یره‌ سویدی که‌ده‌ستگایه‌کی سه‌ربه‌ حکوومه‌ته‌ به‌رتیل هوبینێت ده‌ڵێت گۆڕینی ڕێساکانی تایبه‌ت به‌ پرسی کۆچبه‌ران به‌پێێ گۆڕانکارییه‌ ناوه‌خته‌کان له‌و ووڵاتانه‌ی که‌ کۆچهێنی لێوه‌دێن کارێکی هه‌روا ئاسان نییه‌، واتا ده‌ستگه‌کانی کۆچ و دادگاکانی تایبه‌ت به‌ پرسی کۆچبه‌ران فریای گۆڕینی ڕێساکانی تایبه‌ت به‌ پرسی په‌ناخوازان ناکه‌ون و هه‌ندێک جار له‌و ده‌ستگایانه‌دا هه‌مان ڕێسای کۆن په‌یڕو ده‌کرێن له‌کاتێکدا که‌ وا پێویست ده‌کات که‌‌ گۆڕانکاری به‌پێی بارودۆخی نوێی کۆچبه‌ر تێیاندا بکرێت.

له‌لایه‌کی تروه‌ پارێزه‌ر یوهان هێدباری ده‌ڵێت ده‌ستگاکانی کۆچ زۆربه‌ی کات ئاسانکاری بۆ خۆیان ده‌که‌ن و هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ که‌یسی په‌ناخوازان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن وهه‌مووکاتیك پابه‌ندی ڕێساکان نابن. ئه‌و ده‌ڵێت بۆ به‌خشینی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ پێویست به‌ ڕوونکردنه‌وه‌ی هۆکار وبیانووی به‌خشینی مۆڵه‌ت ناکات ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ نێگه‌تیڤ بێت ئه‌وا ده‌بێت که‌سی به‌رپرس له‌ که‌یسی په‌ناخواز له‌ ڕووی یاساو ڕیساکانی کۆچه‌وه‌ کارێکی ورد و وه‌ڵامێكی درشت له‌سه‌ر هۆکاری نه‌دانی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌که‌ بدات. واتا بڕیاری به‌خشینی مۆڵه‌تی ماناوه‌ له‌ ڕووی ڕه‌چاوکردنی یاسا و ڕێساکانه‌وه‌ ئاسانتره‌ ، ئه‌مه‌ش کار له‌ ڕه‌وتی بڕیاردان له‌سه‌ر مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ ده‌کات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".