Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سالین راینفێلدی پێ ڕانه‌تڵه‌کێنرا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 18 mars 2009 kl 14.05

سه‌رۆکی به‌ره‌ی نه‌یاری حوکوومه‌ت ـ مۆنا سالین ـ هێشتا نه‌یتوانیوه‌ سه‌رۆکوه‌زیرانی سوێد ـ فرێدریک راینفێلد ـ بخاته‌ ڕاتڵه‌کانێکی مه‌تریسیداری سیاسییه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی گه‌شه‌ی ئابووری وڵات، به‌ که‌مهێنانی به‌رچاوی بودجه‌ و بێکاریی سه‌کردووه‌وه‌، ڕووگه‌یه‌کی تری به‌ ئامانج گرتووه‌، جیاواز له‌وه‌ی بۆی چووه‌ و له‌ سه‌ره‌تای حوکڕانییه‌وه‌ ڕووی لێ کردووه‌

ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڕه‌چاو کرا، که‌ وزه‌ی کار بخرێته‌ ڕوو تا که‌سانی زۆرتر کاریان گیر بکه‌وێت، باش ناچێته‌ ڕێ، کاتێک بواری دۆزینه‌وه‌ی کار که‌م ده‌کات و  حوکوومه‌تیش ناچار ده‌کرێت، بڕیار وا بگرێت که‌ به‌ هۆی ته‌نژه‌ دارایی و باری سستی ئابووریی وڵاته‌وه‌ پێڕانه‌گه‌ییوه‌ وردی به‌رنامه‌ بۆ دابڕێژێت.

به‌ڵام بریته‌ سیاسییه‌کانی وڵات ڕوون و ئاشکران: سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌یانه‌وێت پاره‌ی زۆر به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ ته‌رخان بکرێت، کار و بواری کارکردن به‌رز ڕابگیرێت و حوکوومه‌تیش ده‌یه‌وێت له‌ خه‌رجه‌کانی وڵاتدا وریا بێت و ده‌ست بگرێته‌وه‌، تا پاره‌که‌ی به‌ ده‌ستییه‌وه‌یه‌ بۆ کورده‌ وته‌نی ڕۆژی ڕه‌ش پاشه‌که‌وت بکات.

راینفێلد په‌یامی خۆی به‌ دووپاتکردنه‌وه‌ی سواندووه‌، که‌ ده‌ڵیت قه‌یرانه‌ ئابورییه‌که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ و حوکوومه‌ت ڕاگرتنی هاوسه‌نگییه‌ ئابوورییه‌که‌ی به‌ ئه‌رک گرتووه‌، مۆنا سالینیش باجی ده‌وڵه‌ت که‌ خه‌ڵک ده‌یدات به‌ خه‌رجی بێکه‌ڵک ده‌دات و به‌ره‌ی نه‌یاری حوکوومه‌تیش سیاسه‌تی هاوبه‌شی نییه‌. بۆچوونه‌کانی سالین به‌لای چه‌پدا شکاوه‌ته‌وه‌ و لای وایه‌ که‌ حوکوومه‌ت باجه‌پاره‌ی خه‌ڵک وه‌ک قه‌رز به‌ ده‌ڵه‌مه‌نده‌کان ده‌دات، باری نه‌خۆش و بێکاره‌کان ناله‌بار ده‌کات و هه‌وڵی که‌میش ده‌دات کاری زێده‌تر و که‌شی باشتر هه‌موار بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".