Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Viktigt meddelande till allmänheten i Ängelholm
(Publicerat idag kl 00.06)

پاره‌ به‌شی خوێندنی پیشه‌یی ناکات

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 18 mars 2009 kl 16.55

ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ خوێندنی پیشه‌یی ته‌رخان کراوه‌ به‌ش ناکات، چون خه‌ڵکی سه‌رانسه‌ری سوێد دوای له‌ده‌ستدانی کار روویان له‌و جۆره‌ خوێندنه کردووه‌. داوانامه‌ی شاره‌کان بۆ ته‌رخانکردنی پاره‌ ده‌وڵه‌ت و خه‌رجی خوێندنی پیشه‌یی ته‌واو بوونه‌ و دیار که‌وتووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی شاره‌کان له‌ ده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕێن دوو هێنده‌ی ئه‌و ئه‌وه‌نده‌یه‌یه‌ که‌ حوکوومه‌ت پێی وا بووه، ئێڤا نوردلوندی ده‌ستگه‌ی فێرگه‌کان ده‌ڵێت‌

ده‌ستگه‌ی فێرگه‌کانی سوێد ده‌هه‌زار و چوارسه‌د داوانامه‌ی بۆ دابینکردنی کۆمه‌ککردنی ئه‌و خوێندنه‌ پیشه‌ییانه‌ی له‌ دوائاماده‌ییه‌کاندا به‌ ڕێوه‌ ده‌بردرێن، که‌ زۆربه‌یان که‌سانێکی هه‌رێمی ییۆته‌لاندنی ڕۆژئاوا ناردوونی که‌ له‌م دواییه‌دا ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌ له‌ کار لا ده‌بردرێن. به‌ڵام دانیشتووی زۆری شاری‌ گه‌وره‌ و شارۆچکه‌ی سه‌ر که‌ناری نۆرلاندیش به‌ نیازی خوێندنی واوه‌ن. ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌ شااره‌کانی سوێد چاوه‌ڕێن بۆیان ته‌رخان بکرێت، ئه‌و مایه‌یه‌یه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت به‌ڵینی دا بۆ‌ بواری خوێندنی پیشه‌ییدا ته‌رخانی بکات و کارکردی ته‌نکژه‌ ئابوورییه‌که‌ی سوێد که‌م بکاته‌وه.‌ به‌ڵام به‌رپرسی خوێندن بۆ که‌سانی گه‌وره‌ساڵ له‌ شاره‌وانی و پارێزگاکانی سوێددا ـ ماتس سیۆده‌ربه‌ری ـ ئه‌و مایه‌یه‌ به‌ یه‌کجار که‌م ده‌زانێت‌

ماتس سیۆده‌ر به‌ری ده‌ڵیت له‌ بودجه‌که‌ی پاییزدا ئاماژه‌ به‌ دوو هه‌زار جێخوێندنی پیشه‌یی درابوو، دوایی سێ هه‌زاری لێ زیاد کرا. به‌ڵام له‌م باره‌ی ئێستادا پێویستمان به‌ گه‌لێکی تر هه‌یه.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".