Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پیرانی سوێد چاره‌ی بێکه‌ڵک‌ ده‌کرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 mars 2009 kl 16.48
پیرانی سوێد خۆشیان لێ ناگوزه‌رێت

40 له‌ سه‌دی ئه‌وانه‌ی له‌ خانه‌ی پیراندا ده‌ژین ده‌رمانی خه‌مڕه‌وێن به‌ کار ده‌به‌ن، بۆیه‌ شار و پارێزگه‌کانی سوێد ڕێسای ڕوونتر بۆ ئه‌وه‌ داده‌هێنن، ڕێی چۆنیه‌تیی به‌کاربردنی ده‌واوده‌رمانی پیر و په‌ککه‌وته‌کان بنوێنن. ئه‌مه‌یان ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتێکی له‌باره‌ی چاودێرکردنی پیرانه‌وه‌ خسته‌ ڕوو. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ ده‌رده‌که‌وێت هێشتا گه‌لێک ده‌رمانی که‌مپێویست به‌ پیران ده‌درین.

سه‌رۆکی به‌شی پیرانی سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ـ کریسته‌ر نێلێریود ـ ده‌ڵێت لێوه‌شاوه‌یی له‌مه‌ڕ ده‌واوده‌رمان و به‌ر له‌وانه‌یش کاریگه‌رییان به‌سه‌ر پیرانه‌وه، له‌ پزیشکه‌وه‌ بگره‌ تا به‌ په‌رستیار ده‌گات و به‌ به‌رپه‌رستیار دوایی دێت، له‌ گه‌لێک ڕووه‌وه‌ که‌می هێناوه‌.

ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ زووه‌وه‌ ئاگاداریی داوه‌ که‌ پیران ده‌رمانی زۆری ناپێویست به‌ کار ده‌به‌ن و، ڕاپۆرته‌که‌ی ئێستایشیان ده‌یسه‌لمێنێت که‌ دۆخه‌که‌ی ئێستایان هه‌ر به‌م جۆره‌یه‌. ئه‌مڕۆ 15 له‌ سه‌دی ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ سه‌روو هه‌شتا ساڵه‌وه‌یه‌، ده‌رمانێکی زۆر یان زیاتر به‌ کار ده‌به‌ن. ئه‌م ئاسته‌یش که‌مێک له‌وه‌ زیاتره‌ که‌ ساڵی 2005 ده‌رکه‌وتووه‌. به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م باره‌ درێژه‌کێشه‌ به‌ مایه‌ی نیگه‌رانی ده‌زانێت، به‌ تایبه‌تی بارودۆخی ئه‌وانه‌ی له‌ خانه‌ی پیراندا ده‌ژین که‌ به‌راورد به‌و پیرانه‌ی له‌ ماڵی خۆیاندا نیشته‌جێن دوو هێنده‌ ده‌وای خه‌مڕه‌وێن ده‌خۆن، که‌ نیوه‌ی ژنی به‌ته‌مه‌ن و 40 له‌ سه‌دی پیاوی پیر، په‌نای بۆ ده‌به‌ن. به‌ڵام بار هه‌ر به‌مه‌وه‌ ناوه‌ستێت به‌ڵکوو ده‌رمانی هێمنێن و خه‌مشکین به‌ کار ده‌بردرێن که‌ ڕه‌نگه‌ هۆشی نه‌خۆش بشێوێنن و وایان به‌سه‌ر بهێنن که‌ به‌سه‌ر پێوه‌ نه‌وه‌ستن و به‌ر ببنه‌وه‌. پسپۆری نه‌خۆشییه‌کانی پیران له‌ ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیدا ـ یوهان فاسبووم ـ ده‌ڵێت ئه‌م جۆره‌ی ده‌رمانانه‌ کاری خراپ له‌ نه‌خۆش ده‌که‌ن

یوهان فاسبووم ئاماژه‌ به‌وه‌یش ده‌دات که‌ ئه‌و جۆره‌ چاره‌سه‌رییانه‌ کاریگه‌ریی لاوه‌کی ده‌نێنه‌وه‌ و مه‌ترسی خوێنپژانی مێشکیشیان لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ و دووریش نییه‌ به‌ کوشتنی نه‌خۆشه‌کان ته‌واو ببێت.

بۆ ئه‌وه‌ی به‌کاربردنی ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانانه‌ که‌م بکات، پێویست وایه‌ پزیشک زانیاریی زیاتر له‌ باره‌ی چۆنیه‌تیی به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانه‌وه‌ په‌یدا بکات و ئه‌م باره‌یش پزیشکی پسپۆری پێ ده‌وێت و چاووه‌دوونانی نه‌خۆشیش باشتر ببێت، یۆهان فاسبووم ده‌ڵێت.

بۆ ئه‌وه‌ی چاووه‌دوونانی نه‌خۆشه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی باشتر ئه‌نجام بدرێت، ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر ئه‌م ساڵ ڕێنوێنیی نوێ بڕیار ده‌دات. ئه‌گه‌رچی شێوه‌ی ئه‌و ڕێنوێنییانه‌ هێشتا دانه‌ڕێژراوه‌، به‌ڵام ده‌بێت بۆ شار و پارێزگه‌کان ڕوون بکرێته‌وه‌ که‌ به‌ پێویستی بگرن کارمه‌ندانی ئه‌م بواره‌ بزانن ئه‌و ده‌رمانه‌ی پیر و په‌ککه‌وته‌کان به‌ کاریان ده‌به‌ن، کام کاریگه‌ری ده‌نێنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێسا نوێیانه‌ ڕه‌چاو برکین، یوهان فاسبووم لای وایه‌ ته‌ندروستیی پیران باشتر ده‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".