Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

له‌ کۆبونه‌وه‌کانی برۆکسلدا ڕێ به‌ وزه‌ و ئینته‌رنێت درا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 20 mars 2009 kl 17.47

له‌ کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی باڵای ووڵاتانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا، ئه‌مڕۆ بڕیار درا گرنگییه‌کی دارایی تایبه‌ت بدرێته‌ پڕۆژه‌کانی وزه‌و هێڵی ئینته‌رنێتی، به‌و ئامانجه‌ی ئابووری ببوژێننه‌وه‌.  نزیکه‌ی دوو ملیارد کرۆن له‌ پاره‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ هێڵێکی کاره‌بایی له‌نێوان سوید و ووڵاتانی به‌لتیک ته‌رخانکراوه‌.

جێێ سه‌رنج که‌ له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا سه‌رۆکی ووڵاتانی ئه‌ندام له‌یه‌کێتی ئه‌و‌رووپادا کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که‌و به‌رفراوانبوونی کێشه‌ی بێکاری ناکرێت به‌ پشتگیری پاره‌ی حکوومه‌ته‌کان چاره‌سه‌ربکرێت سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید فرێدریک ڕاینفێڵد هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی باقی ووڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ده‌ڵێت ده‌کرێت کاری تر بکرێت بۆ به‌ره‌وڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که‌، بۆنموونه‌ ئاوه‌ڵاکردنی سنووری ووڵاته‌کان و به‌ره‌نگاری کردنی پرۆتێکشونیسم واتا سیاسه‌تی بازاڕو به‌رهه‌می خۆمان بۆ خۆمان، جگه‌له‌وانه‌ جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی دامه‌زراندن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".