Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هێزی ئه‌تۆمی له‌ سوید نامێنێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 23 mars 2009 kl 13.08
سه‌رۆکانی‌ ئۆپۆزیسیۆنی سوید

هێزی ئه‌تۆمی له‌ سوید هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ کاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو له‌ وزه‌ی ئه‌تۆمی جێی خۆی ده‌داته‌ کاره‌بایه‌ک که‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی جێی نووژه‌نبوونه‌وه‌ به‌رهه‌م دێت. ئه‌مه‌ وه‌ڵامی یه‌کجاریی هێزه‌ سیاسییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی سوید بوو که‌ له‌ سێ پارتیی سوسیالدیمۆکرات، سه‌وز و چه‌پ پێکهاتوون و ڕۆژی ڕابردوو، یه‌کشه‌ممه‌، ڕایانگه‌یاند.

ئیبراهیم بایلان سکرتێریی نوێی حیزبی سوسیالدیمۆکراتی سوید ده‌ڵێ بێتوو بتوانرێ له‌ داهاتووشدا که‌لک له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک وه‌رگیرێ که‌ تازه‌ ده‌کرێته‌وه‌ ئه‌وا بێگومان پێویست ناکا له‌ ئێستاوه‌ وه‌ها هه‌ڵوێستێک بگیرێ. له‌ وه‌ها حاڵه‌تێکدا کۆمپانیا پیشه‌ییه‌کانیش هاوبیرت ده‌بن.

بایلان بۆیه‌ پێی وایه‌ که‌ بێت و شه‌ش حه‌وت ساڵی دیکه‌، هه‌ڵوێست وه‌رگیرێن و ده‌رده‌که‌وێ که‌ ئاخۆ ده‌بێ چ سیاسه‌تێک بگیرێته‌ پێش ئه‌وا ده‌رده‌که‌وێ که‌ ئایا پیویسته‌ سه‌رچاوه‌ی نوێ به‌کار بهێنرێن یان نا.

ماریا ڤێسترستراند، قسه‌بێژی پارتی سه‌وزی سوید له‌ سه‌ر نووژه‌نکردنه‌وه‌ی رئاکتۆرگه‌لی ئه‌تۆمیی وڵات، هه‌ڵوێستی ئاشکراتری هه‌یه‌. ئه‌و ده‌ڵێ ئێمه‌ نامانه‌وێ چه‌ند رئاکتۆری نوێی گرانی ناپێویست چێبکه‌ین.

ماریا ڤێسترستراند، قسه‌بێژی پارتی سه‌وزی سوید له‌ دێژه‌دا گوتی که‌ ده‌مانه‌وێ به‌ جێگه‌ی که‌ڵک له‌ ریاکتۆره‌کانی ئێستامان وه‌ربگرین که‌ به‌ وزه‌ی له‌ جۆرێکی دیکه‌ کار بکه‌ن.

مۆد ئۆلۆفسۆنی سه‌رۆکی پارتی سه‌نته‌ر و وه‌زیری چالاکییه‌ داراییه‌کان ئه‌و جۆره‌ بۆچوونانه‌‌ی هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و ده‌ڵێ ئه‌م حیزبانه‌ ده‌ریانخست که‌ هه‌ر هیچ سیاسه‌تێکیان بۆ پرسی هێزی ئوتۆمیی وڵات به‌ تایبه‌ت بۆ داهاتوو نییه‌.

وه‌زیری چالاکییه‌ داراییه‌کان، مۆد ئۆلۆفسۆن گوتی: ئه‌م حیزبانه‌ هه‌ر ده‌یانه‌وێ ئۆپۆزیسیۆن بن ده‌نا ناکرێ ئیداره‌ی وڵاتێک بکه‌ن و هیچ سیاسه‌تێکی یه‌کگرتووشیان بۆ کیشه‌ی وزه‌ نه‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".