Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سیاسه‌توانی کۆمۆن، هێرشی کرایه‌ سه‌ر

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 23 mars 2009 kl 15.08
وێنه‌: تله‌فزیۆنی سوید

ماتییاس به‌رناردسۆن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی هانینگێ له‌ نزیک ستۆکهۆڵم، شه‌وی رابردوو له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سێک له‌ یوردبروو له‌ باشووری ستۆکهۆڵم به‌ توندی بریندارکرا. به‌رناردسۆنی ٢٩ ساڵه‌ چه‌ند چه‌قۆی له‌ ده‌موچاوی دراوه‌ و به‌ په‌نجه‌ بۆکسیش له‌شی بریندار بووه‌.

به‌رناردسۆن که‌ وه‌ک نوێنه‌ری حیزبی دادپه‌روه‌ریی سوسیالیستی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌م کۆمۆنه‌ ئه‌ندامه‌، دڵنیایه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌ونه‌ی لێیان دا ڕه‌گه‌زپه‌رست بوون.

به‌رناردسۆن ده‌ڵێ سێ پیاو بوون که ‌به‌دوام دا هاتن، کاتێ گه‌ڕامه‌وه‌ و چاوم لێکردن دیتم سێ که‌سی سه‌رتاشراو بوون. دوای ئه‌وه‌ هه‌ڵات تا له‌و شوێنه‌ دوور که‌وێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وانیش به‌دوای دا هه‌ڵاتن.

یه‌کیان زوو، کڵاوی دزانی به‌ سه‌ری دا کێشا و به‌ چه‌قۆ هاته‌ به‌ر ده‌موچاوم. یه‌وی دیکه‌یان په‌نجه‌ بۆکسی پێبوو.

چی وای پێنه‌چوو که‌ سێ که‌سه‌که‌ پاش بریندارکردنی هه‌ڵاتن و خۆیان خسته‌ ناو ئه‌و ماشێنه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌کردن و له‌ به‌ر چاوان وون بوون.

ڕۆژی پێشتری به‌رناردسۆن له‌ خۆپێشاندانێکدا له‌ ناوه‌ندی ستۆکهۆڵم دژی خۆتێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق، لێی درابوو. ئه‌و خۆی ده‌ڵێ: من ئه‌وانه‌ به‌ یه‌که‌وه‌ ده‌لکێنم. ئێمه‌ چه‌ند چالاکیمان بۆ پشتگیری له‌ په‌ناخوازان و دژی ڕه‌گه‌ز په‌رستی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌. من دڵنیام ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێ چالاکییه‌کانمان ڕاگرن و ئێمه‌ش بیده‌نگ که‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".