Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، له‌ ساڵی ڕابردوودا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 24 mars 2009 kl 15.35
سامان ڕه‌سووڵپوور

سامانی ڕه‌سووڵپوور، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافی مرۆڤ، چه‌ند مانگێکه‌ وه‌ک په‌نابه‌ر له‌ سوید ده‌ژی. ئه‌و که‌ خۆی وه‌ک یه‌کێ له‌ قو‌ربانیانی ڕه‌وشی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران و به‌ تایبه‌ت کوردستانی ئه‌م پارچه‌یه‌یه‌ په‌ڕیوه‌ی وڵات بووه‌، له‌‌م دواییانه‌دا راپۆرتێکی دوور و درێژی له‌ سه‌ر کارنامه‌ی ساڵی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ چه‌ند بواری فه‌رهه‌نگی، جڤاکی و سیاسی، له‌ سه‌ر ئینترنێت بڵاو کردۆته‌وه‌ که‌ خۆی وته‌نی به‌رهه‌می هه‌وڵی گرده‌وه‌کۆیی ئه‌و و تێکۆشان و شه‌ونخوونیی ده‌زگاکانی داد و ئاسایشی کۆماری ئیسلامییه‌. داوام لێکرد پوخته‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ دوور ودرێژه‌، بۆ گوێگرانی زایه‌ڵه‌‌ش بگێڕێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حوکوومه‌تی سوید، هه‌موو ساڵێ ڕاپۆرتی تایبه‌تیی خۆی له‌ سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆڤ، ئازادی و دیمۆکراسی له‌ وڵاتانی جۆربه‌جۆر و بۆ نموونه‌ ئێران، له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه‌. چه‌ند دامه‌زراوه‌ی چالاک له‌ سویدیش، ساڵی ڕابردوو، لانی که‌م له‌ دوو نموونه‌دا، زۆر به‌ زه‌قی ئاماژه‌یان به‌ پێشێلکرانی مافی مرۆڤ له‌ کۆماری ئیسلامیدا کرد.

ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌‌می سوید، ڕۆژنامه‌وانی زیندانیی کورد، محه‌مه‌د سه‌دیقی که‌بوودوه‌ندی وه‌ک ئه‌ندامی شانازیی خۆی قه‌بووڵ کرد.

فۆندی ئۆلۆف پالمێش خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خۆی دا به‌ چالاکی کوردی بزاڤی که‌مپه‌ینی یه‌ک میلیۆن ئیمزا، په‌روینی ئه‌رده‌ڵان. دێنمه‌وه‌ بیر كه‌ به‌رپرسانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی، ئه‌رده‌ڵانیان هه‌ر له‌ ناو فڕۆکه‌وه‌، دابه‌زاند و ئیزنی هاتن بۆ سویدی و وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که‌یان نه‌دایێ.

ڕێکخراوی سویدی ڕۆژنامه‌وانانی بێسنوور‌یش، پێشتر خه‌ڵاتی ساڵی ٢٠٠٧خۆی دابوو به‌ ڕۆژنامه‌وانی زیندانیی کورد، عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور و له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران که‌ ڕه‌خنه‌ی له‌م خه‌ڵاتدانه‌ کردبوو نووسی: کورد بوون له‌ ئێران، خۆی تاوانه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".