Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

باری سستی ئابووری زیان به‌ ئه‌نجوومه‌نه‌ به‌رپرسه‌کانی نه‌خۆشه‌وانی ده‌گه‌یه‌نێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 24 mars 2009 kl 15.47

ئه‌و پاره‌ی باج که‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌کانی نه‌خۆشه‌وانی ته‌رخان ده‌کرێت به‌ هۆی باره‌ سسته‌ ئابوورییه‌که‌وه‌ که‌می کردووه و ئه‌مساڵ هه‌موو ئه‌نجوومه‌نه‌کان له‌و پاره‌ی که‌متریان بۆ ته‌رخان ده‌کرێت، که‌ دوای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت چاوه‌ڕێ ده‌کرا پێیان بدرێت.

ئه‌و پاره‌ی باج که‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌کانی نه‌خۆشه‌وانی ته‌رخان ده‌کرێت به‌ هۆی باره‌ سسته‌ ئابوورییه‌که‌وه‌ که‌می کردووه و ئه‌مساڵ هه‌موو ئه‌نجوومه‌نه‌کان له‌و پاره‌ی که‌متریان بۆ ته‌رخان ده‌کرێت، که‌ دوای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت چاوه‌ڕێ ده‌کرا پێیان بدرێت. ئه‌مه‌یان پرسگیرییه‌ک دیاری خستووه‌ ڕادیۆی سوێد ئه‌نجامی داوه‌. سارا سێلستێد که‌ جێگری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی پزیشکانی یێمتلانده‌ ئاماژه‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌کی پاشه‌که‌وتکردن ده‌دات، که‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نه‌خۆشه‌وانیی یێمتلاندا پێڕه‌و ده‌کرێت و ده‌ڵێت ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت یاریده‌ی ئه‌وانه‌ بده‌ین که سه‌ختترین نه‌خۆشییان تووش بووه‌ و ئه‌مه‌یش کارێکه‌ هه‌موو لایه‌نێک پێشتری ده‌گرێت. به‌ڵام چۆن پێڕه‌و ده‌کرێت پرسێکه‌ و وه‌ڵامی دیار نییه‌. به‌ڵام نه‌خۆشی وا هه‌ن که‌ له‌مه‌ولا سه‌ختیان لێ ده‌گوزه‌رێت ئه‌و چاره‌یه‌یان بۆ دابین بکه‌ن، که‌ پێویستیان پێی ده‌بێت. 

به‌پێی پرسگیرییه‌که‌ی ڕادیۆی سوێد 16 له‌ 20  ئه‌نجوومه‌ی نه‌خۆشه‌وانی پارێزگه‌کان ئه‌مساڵ ناچار ده‌بن کارمه‌ندی خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه‌. بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌یش باوه‌ که‌ باری ئابووری ئه‌نجوومه‌نه‌کان له‌م ساڵدا تاکوو ئاستێک هه‌مواره‌ به‌ڵام ساڵی داهاتوویان ناله‌باره‌. ئه‌نجوومه‌نی وا هه‌ن که‌ لایان وا بووه‌ ئه‌مساڵ بڕێکی بودجه‌که‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، که‌ نموونه‌یان پارێزگه‌ی ئیۆسترا یۆته‌لانده‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری ئابووری میکاییل بورین ده‌ڵێت ئه‌و بودجه‌ باشه‌ی بۆ ساڵی داهاتوو چاوه‌ڕێ ده‌کرا، هیچ ئاسه‌وارێکی نامێنێت و به‌راورد به‌و دوو میلیۆن کرۆنه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بودجێنرابوو، هیچ له‌ هیچی نامێنێته‌وه‌.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".