Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

تیڕێژی زۆر، مه‌ترسیی مه‌یینی خوێن که‌م ده‌کاته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 24 mars 2009 kl 15.49
خۆدانه‌ به‌ر خۆره‌تاو که‌ڵکی هه‌یه‌

ئه‌و ژنانه‌ی خۆ به‌ر به‌ خۆره‌وه‌ زۆر هه‌ڵده‌خه‌ن به‌راورد به‌وانه‌ی خۆ له‌ هه‌تاو دوور ده‌گرن، له‌ 30 له ‌سه‌د که‌متر تووشی مه‌یینی خوێن ده‌بن.ئه‌مه‌یان لێوه‌کۆڵینێک دیاری خستووه‌ که‌ نه‌خۆشخانه‌ی زانستگه‌یی کارۆلینسکه‌ له‌ هوددینگه‌ و له‌ لوند ئه‌نجامی داوه‌.

فێرکاری زانستگه‌ پێللێ لیندکڤیست ده‌ڵێت کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ گومان له‌و ئامۆژگارییانه‌ بکرێت که‌ له‌ حاڵی حازردا ڕووی له‌ به‌رگرتنی شێرپه‌نجه‌ی پێست ناوه.

ئه‌گه‌ر مرۆڤ دوور له‌ خۆر بگرێت دوور نییه‌ شێرپه‌نجه‌ی پێستی نه‌یه‌ته‌ ڕێ، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ڤیتامین دی لێ که‌م بێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ڕیزێک نه‌خۆشیی ترسناکی تری لێ هه‌ڵبدات. لێکۆڵینه‌که‌وه‌یش که‌ کارۆلینسکه‌ ئه‌نجامی داوه‌ 40 هه‌زار ژنی گرتووه‌ته‌وه‌ و که‌ فێرکاری زانستگه‌ پێللێ لیندکڤیست و پرۆفیسۆر هۆکان ئولسۆن ئه‌نجامیان داوه‌.

هه‌موو ساڵێک 5 هه‌زار ژن تووشی مه‌یینی خوێن ده‌بن که‌ بۆ هه‌زاریان مه‌ترسی مردن ده‌نێته‌وه‌ کاتێک مه‌یینه‌که‌ی خوێن په‌لوپێیان به‌ر ده‌دات و سییه‌کانیان ده‌گرێته‌وه‌. به‌ڵام 30 له‌ سه‌دی ئه‌م مه‌ترسییه‌ ده‌کرێت که‌م بکرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی به‌ به‌ر خۆره‌وه‌ بدات.

به‌پێی هۆکان ئولسۆنی پرۆفیسۆر به‌شێکی زۆر که‌می ئه‌وانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی پێست ده‌گرن به‌هۆی تیشکی خۆره‌وه‌ تووشی ده‌بن. ڕاستییه‌ جینییه‌کان نۆره‌ی گرینگی لێدا ده‌بینن. ڕێنوێنییه‌ ئوسترالی و ئینگلیزییه‌کانن که‌ له‌ دنیادا ناسراون و ده‌یسه‌لمێنن که‌ ده‌ڵێن مرۆڤ نابێت ماوه‌ی درێژخایه‌ن و له‌ سه‌عات یانزه‌وه‌ تاکوو سێی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ به‌ر خۆره‌تاودا بێت و ده‌بێت جلی له‌ به‌ر و کڵاوی له‌سه‌ر بێت و به‌کرێمی دژه‌ خۆره‌تاو خۆی چه‌ور کردبێت. ئه‌مه‌یان به‌پێی پێللێ لیندکڤیست زیانی له‌ سوودی زۆرتره‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".