Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ساب، له‌وانه‌یه‌ ڕزگار بکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 25 mars 2009 kl 15.36

ڕێککه‌ووتنێکی ده‌ ساڵانه‌ی نوێ له‌ نێوان جێنرال مۆتۆرز و ساب ئاوتومۆبایال، بۆ ڕزگارکردنی کۆمپانیای ماشێنسازیی ساب له‌و قه‌یرانه‌ی تێیکه‌وتووه‌، هیوایه‌کی نوێ به‌ دیاری دێنێ. به‌ گوێره‌ی ڕێککه‌وتننامه‌که‌ جێنرال مۆتۆرز ته‌نانه‌ت بێتوو ساب بفرۆشرێته‌ خاوه‌نێکی دیکه‌ش، هاوکاریی خۆی هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام ده‌کات.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئابووریی کۆمپانیای ساب ئاوتۆمۆبایل لارش هێگبه‌ری ده‌ڵێ

ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ داهاتووی ساب، زۆر سه‌قامگیر ده‌کات و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ده‌داتێ که‌ گه‌شه‌ به‌ چالاکییه‌کانی بدات و تێشیدا سه‌رکه‌وێ. دیاره‌ هاوکارییه‌که‌ له‌ هه‌ر دوولایه‌نه‌وه‌ ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئابووریی کۆمپانیای ساب ئاوتۆمۆبایل لارش هێگبه‌ری ده‌ڵێ نامه‌وێ باس له‌وه‌ بکه‌م که‌ ڕێککه‌وتننامه‌که‌ که‌نگێ ده‌ست پێده‌کات چونکه‌ ئێمه‌ جارێ خۆبه‌خۆ و له‌ چوارچێوه‌ی کاری خۆماندا، خه‌ریکی ورده‌کاریی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ین.

ڕاسته‌ ڕێککه‌وتننامه‌که‌ هێشتا مۆر نه‌کراوه‌ به‌ڵام به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌شی ناوه‌ندیی ده‌نگوباسی ڕادیۆ سوید ده‌ستی خستووه‌، ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر زوودا، کاری پێده‌کرێ. 

به‌ڕێوه‌به‌ری ئابووریی کۆمپانیای ساب ئاوتۆمۆبایل لارش هێگبه‌ری ده‌ڵێ من پێم وایه‌ ڕێککه‌وتننامه‌که‌ ژیانێکی نوێ ده‌داته‌ کۆمپانیاکه‌ی ئێمه‌ و ده‌رفه‌تی باشتر بۆ لایه‌نی ئه‌و به‌ر واتا جێنراڵ مۆتۆریش، ده‌خوڵقێنێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".