Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هه‌ژاران له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌رماندا ته‌فره‌ ده‌درێن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 25 mars 2009 kl 16.54
ده‌رمانسازی

ژماره‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌رمان که‌ له‌ وڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا ئه‌نجام ده‌درێن به‌شێوه‌یه‌کی خێرا زیادی کردووه‌. ئه‌مه‌ به‌ که‌ڵکی کارگه‌ ده‌رمانسازه‌کان ده‌که‌وێته‌وه‌ و زۆری تێناچێت، به‌ڵام مه‌ترسیی ئه‌وه‌ ده‌نێته‌وه‌ که‌ خه‌ڵکانی ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌ڵخڕێنرێن چونکه‌ کۆنترۆلی ڕه‌وشت و بنه‌ماکانی ڕه‌وتار له‌و وڵاتانه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌ ئاستی پێویستدا نییه‌.

سه‌رۆکی یه‌کێتی پزیشکانی سوێد ئێڤا نیلسۆن بۆگێنهۆلم ده‌ڵێت له‌ دنیای ڕۆژاوادا سیستممان به‌پێی کۆمیته‌ی ڕه‌وشت هه‌ڵسه‌نگێن داناوه‌. ئێمه‌ ده‌ستگه‌ی وامان هه‌ن که‌ کۆنترۆلی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌که‌ن، که‌ شتێکه‌ له‌ وڵاتانی جێهانی سێدا نین. نزیکه‌ی سێیه‌کی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌که‌یان کردووه‌‌‌ و ئه‌و ده‌رمانانه‌یان به‌ کار بردووه‌ که‌ ده‌بوو دوای تاقیکردنه‌وه‌یان ساڵی 2007 له‌ ئه‌ورووپا په‌سه‌ند بکرێن، خه‌ڵکی ناونجی و که‌مداهاتی بۆ نموونه‌ هیندستان و چێن و ئه‌مریکای باشوور و کۆماره‌کانی سۆڤییه‌تی جارانن بوونه‌. دیاره‌ ژماره‌ی ئه‌م نه‌خۆشانه‌ی وڵاتانی جیهانی سێ خێرا زیادی کردووه‌ و هه‌ر دووساڵی له‌وه‌به‌ر له‌ ده‌یه‌کی که‌متر بووه‌ و ده‌ ساڵی له‌مه‌وبه‌ریش هه‌ر نه‌بوونه‌. هۆیه‌ی ئه‌م گۆڕانه‌ به‌پێی ئاننه‌لیس دێن بوێری سه‌ر به‌ ڕێکخراوی وێمۆسی هولانندی، که‌ له‌ پێناو ته‌ندروستییه‌کی یه‌کسان له‌ دنیادا کار ده‌کات باری ناله‌باری ئابوورییه‌که‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌. ئاننه‌لیس دێن بوێر ده‌ڵێت بۆ کارگه‌ و کۆمپانیاکانی ده‌رمانسازی هه‌رزانتر ده‌که‌وێته‌وه‌ ده‌رمانه‌کانی خۆیان له‌ وڵاته‌ که‌مداهاته‌کاندا تاقی بکه‌نه‌وه‌، که‌ لێیاندا نه‌خۆش بۆ مه‌به‌ستی تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌واوده‌رمان زووتر کۆ ده‌کرێنه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌م جۆره‌ کارانه‌یان لێیدا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ڵک ده‌بینن. تۆژینه‌وه‌ی زانستیی ئه‌و ولاتانه‌ بۆ نموونه‌ پێش ده‌که‌ن به‌ڵام بۆ نه‌خۆشێک وڵاتی که‌مداهات بانگهێشتکردن بۆ به‌شداریکردن له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی وا تاکه‌ ڕێی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی نه‌خۆشییه‌ و ئه‌ندامی یه‌کیتیی پزیشکانی سوێد ئێڤا نیلسۆن بۆگێنهۆڵم ده‌ڵێت دوور نییه‌ هیچ له‌ هیچێ ئه‌و شته‌ نه‌زانیت که په‌سه‌ندی ده‌کات لێیدا به‌شدار ببێت. به‌ پێی بۆگێنهۆڵم نه‌خۆش ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ به‌شداریکردن له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی وا ڕابگه‌یه‌نێت و بۆیه‌ به‌ پێویست ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ که‌سی وا هه‌لومه‌رجه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌کی بزانێت‌ و ئه‌و مه‌ترسییانه‌یشی بۆ ڕوون بکرێته‌وه‌ که‌ دوور نییه‌ بێنه‌ ڕێی. که‌سی وایش ئه‌گه‌ر خوێنده‌وارێکی باش نه‌بێت، به‌ زه‌حمه‌ت ده‌که‌وێته‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندیی ڕاگه‌یێنراوانه‌ی خۆی بخاته‌ ڕوو.سه‌رۆکی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌رمانسازان ریچارد بێریستریۆم ده‌ڵێت یه‌کێکی هۆیه‌کانی ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه‌ له‌ وڵاتانی جیهانی سێدا ده‌ستگه‌کانی ده‌وڵه‌ت که‌ به‌ مه‌رجی ده‌گرن ئه‌و جۆره‌ تاقیکرده‌وانه‌ کۆمیته‌ی بنه‌ما ڕه‌وتاری و ڕه‌وشتییه‌کان بۆ نموونه‌ له‌ سوێد په‌سه‌ندی بکه‌ن. ریچارد بێریستریۆم ده‌یشڵێت ئێمه‌ چه‌ند بنه‌مایه‌کمان بۆ چۆنیه‌تی به‌راوردکردنی ده‌واوده‌رمان داناوه‌. ئێمه‌ به‌رهه‌می وامان ده‌وێت له‌ بازاڕه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا فرۆشی هه‌بێت که‌ ده‌ستگه‌ی ده‌واوده‌رمانی ئه‌و وڵاته‌ ناچارمان ده‌کات لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه‌ ڕوو له‌ وڵاتانی ئه‌مێریکای لاتین و باشووری ڕؤژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌که‌ین تا لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌نجام بده‌ین.  ڕێکخراویی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌شساغی ژنه‌ڕیکخراوی جیهانیی له‌شساغی داوای وایه‌ کۆنترۆلی باشتری تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌واوده‌رمانی نوێ بکرێت و به‌ کێشه‌ی ده‌زانیت که‌ کۆمپانیا ده‌رمانسازه‌کان گه‌لێک جار تاقیکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان له‌ وڵاته‌ که‌مداهاته‌کاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌پێی ئه‌وان ئه‌م کاره‌ به‌هۆی نه‌بوونی کۆنترۆله‌ و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمپانیاکانه‌وه‌ له‌و وڵاتانه‌دا ده‌کرێت، داڤینه‌ غێرسیی سه‌ر به‌ ڕێکخر‌اوه‌ جیهانییه‌که‌ ده‌ڵێت له‌ وڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا، به‌تایبه‌تی ئه‌فریکا، کۆنترۆلی زۆر که‌می لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌رمانسازی ده‌کرێت و به‌لای ئه‌وه‌وه‌ زۆرێک بۆ ئه‌و قۆناخه‌ ماوه‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".