Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دووڕوویی سیاسیی دیموکراته‌کانی سوید ورد ده‌کرێته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 30 mars 2009 kl 15.27
Jimmie Åkesson

نه‌خێر بۆ نه‌ژادپه‌رستی، نه‌خێر بۆ سیاسه‌تی دژه‌بێگانه‌ و به‌ڵام سیاسه‌تی کۆچ له‌ سوید شایه‌نی ڕه‌خنه‌یه‌، ئه‌مانه‌ په‌یامی ئاشکرای ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی پارتی دیموکراته‌کانی سویده‌، سڤه‌ریه‌ دیموکراته‌نا،‌ که‌ به‌ سیاسه‌تی دژه‌ بێگانه‌یان ناسراون. به‌ڵام ئایا ئه‌و په‌یامانه‌ی که‌ له‌ ووتاره‌ گشتییه‌ ئاشکراکانیاندا بانگه‌شه‌ی بۆده‌که‌ن هه‌مان ئه‌وانه‌ی ناو کۆبونه‌وه‌و به‌رنامه‌ نا ئاشکراکانیانه‌؟

-        ئایا زانیوتانه‌ ئه‌و کۆچهێن و په‌نابه‌رانی که‌ له‌ ئه‌فگانستان و ئه‌فه‌ریقاوه‌ دێنه‌ سوید هه‌ر یه‌کێکیان 2000 کێچ و ده‌عبای مشه‌خۆر له‌له‌شیانایه‌‌، خۆ له‌شی سه‌گه‌کانیشمان ئه‌وه‌نه‌ی تێدا نییه‌، سه‌گه‌کانمان هیچ نه‌بێت ده‌ستبه‌سه‌رگیراون به‌ڵام ئه‌مانه‌ ئینسانن و له‌هه‌مووشوێنێک بڵاوئه‌بنه‌وه‌.

ئه‌م شێوازه‌ گفتوگۆیه‌‌ نادیموکراتیانه‌و دژ به‌ یاساکانی مافه‌کانی مرۆڤه، به‌ڵام به‌شێکه‌ له‌ گفتوگۆی کۆبونه‌وه‌یه‌کی حیزبیی پارتی سڤه‌رییه‌دیموکراته‌کان و ده‌نگی یه‌کێک له‌و هه‌ڵبژێردراوه‌ باوه‌ڕپێکراوانه‌ی ئه‌و پارته‌یه، که‌ هه‌وڵی بوونه‌ ئه‌ندام له‌ ‌ په‌رله‌مانی سوید ئه‌دات و کاربۆ گه‌یشتنه‌ په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌روپاش ده‌کات.

ئه‌م شیوازه‌ ده‌ربڕینانه‌ که‌ نه‌فه‌سی دژه‌ بێگانه‌یی ئه‌نوێنێ، له‌ یه‌ک له‌ سێ به‌شی نزیکه‌ی 30 کۆبونه‌وه‌ی پارتی سڤاریه‌ دیموکراته‌کاندا دووباره‌ بونه‌وه‌ته‌وه‌، گه‌ر به‌رنامه‌ی کالیبه‌ر له‌ که‌ناڵی دوووی ڕادیۆی سوید به‌ کامێراو مایکرۆفۆنی شاراوه‌وه‌ ئاماده‌ی ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ نه‌بوونایه‌‌ ڕه‌نگه‌ زه‌حمه‌ت بوایه‌ ڕووی سیاسه‌تی ناوه‌وه‌ی ئه‌و پارته‌ ئاشکرا بکرێت. 

”ئه‌وانه‌ی له‌و ووڵاتانه‌وه‌ دێنه‌ سوید  به‌ربه‌رییه‌ت و دڵڕه‌قی له‌ مۆخیانایه‌”

”که‌سێک ده‌یپرسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌و ووڵاتانه‌وه‌ دێن بۆچی به‌راز ناخۆن، یه‌کێک وه‌ڵامی دایه‌وه‌ ئاخر ئه‌وان به‌رازه‌کان دۆستیانن، واته‌ له‌پشتی ژنه‌کانیانه‌وه‌ به‌ یار ده‌یانگرن ئیتر چۆن ئه‌توانن بیانخۆن.”

ئه‌مانه‌ چه‌ند نموونه‌یه‌کی تری شێوازه‌ ده‌ربڕینێکن که‌ نه‌فه‌سی نه‌ژادپه‌رستی و دژه‌ بێگانه‌یی له‌ نێو کۆبونه‌وه‌ فه‌رمییه‌کانی پارتی سڤه‌رییه‌دیموکراته‌نا ئاشکرا ئه‌کات.

به‌رامبه‌ر به‌م حاڵه‌ سه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ ییمی ئۆکێسۆن ده‌ڵێت ئه‌و شێوازه‌ ده‌ربڕینانه‌ ناپه‌سه‌نده‌ و من ئاگادارم له‌کام کۆبونه‌وانه‌ی پارته‌که‌ماندا بوو ئه‌و قسانه‌ کران. من لای خۆمه‌وه‌ ئه‌و که‌سانه‌م ئاگادارکرده‌وه‌ که‌ نابێت به‌و شێوه‌یه‌ قسه‌بکه‌ن.

نوێنه‌رێکی تری پارتی دیموکراته‌کانی سوید سڤه‌رییه‌دیموکراته‌نا کاته‌رینا بێنگتدۆته‌ر که‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و پارته‌دا چالاکه‌ سه‌رسوڕماوانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ شێوازی قسه‌کرنی ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ کارێکی نیگه‌رانکه‌ره‌ و ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌به‌رچاوبگرین ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌مان ده‌یلێن ته‌نها قسه‌ی خۆیانه‌ ونوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تی پارته‌که‌مان ناکات.

دیسانه‌وه‌ سه‌رۆکی  پارتی دیموکراته‌کانی سوید سڤارییه‌دیموکراته‌نا ییمی ئۆکێسۆن خۆی و پارته‌که‌ی دوور له‌سیاسه‌تی نه‌ژادپه‌رستی ده‌گرێت و ده‌ڵێت به‌هیچ جۆرێک نه‌ژادپه‌رستی له‌ ناوپارته‌که‌ماندا قبووڵناکه‌ین و ئه‌و ئه‌ندامانه‌شمان که‌ گووته‌ی دژه‌بێگانه‌ له‌زاریان ده‌بێته‌وه‌، پێشوازیان لێناکرێت و ئه‌ندامی نه‌خوازراون.

جێی باسه‌، به‌رنامه‌ی کالیبه‌رله‌که‌ناڵی یه‌کی ڕادیۆی سوید p1 بۆ گه‌یشتنه‌ ڕاستی په‌یامه‌ سیاسیه‌کانی پارتی دیموکراته‌کانی سوید سڤه‌رییه‌دیموکراته‌نا سێ هه‌واڵنێری خۆیان کردۆته‌ ئه‌ندامی ئه‌و پارته‌ له‌هه‌ر یه‌ک له‌شاره‌کانی ستۆکهۆلم و یۆتۆبۆری وهه‌رێمی سکۆنی که‌ شاری مالمیۆ به‌شێکه‌ له‌و هه‌رێمه. له‌ماوه‌ی ئه‌ندامێتیان له‌و پارته‌دا هه‌رسێ هاواڵنێر چه‌ندین گفتوگۆی کۆبونه‌وه‌ داخراوه‌کانی ئه‌و پارته‌یان به‌ده‌نگ و وێنه‌ تۆمارکردووه‌ و به‌نیازن ده‌نگه‌کان له‌ زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌کی ڕادیۆدا بڵاوبکه‌نه‌وه‌.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".