Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کتێبێکی نوێ ده‌رباره‌ی جوداکاری

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 30 mars 2009 kl 17.32

تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ڵاواردن له‌ چه‌ند وڵاتێکی یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ که‌ له‌ دادگه‌دا بسه‌لمێنریت که‌ جوداکاری به‌ڕاستی کارێکه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا به‌ڕاستی پێش دێت. ئه‌م ڕێبازه‌ له‌م دوایین ساڵانه‌دا له‌ سوێدیش به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ به‌ کار براوه، که‌ بۆ نموونه‌ ڕوون بکرێته‌وه‌ که‌ جوداکاری له‌ مه‌یخانه‌کاندا پێڕۆ ده‌کرێت. ‌

هه‌ینیی ڕابردوو کتێبێکی ڕێنوێن له‌ قاو درا که‌ دیاری ده‌خات مرۆڤ چۆن که‌ڵک له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی جوداکاری وه‌ک وه‌ربگرێت و ئاکامه‌کانی وه‌کوو به‌ڵگه‌ له‌ دادگه‌دا بخرێته‌ ڕوو. یه‌کێکی نووسه‌ره‌کانی ئه‌م کتێبه‌ یاساکار پاول لاپپه‌لاینێن ـه‌، که‌ له‌ ده‌ستگه‌ی نوێنه‌رای گه‌ل له‌ پرسی جوداکاریدا کارگێڕه‌ و ده‌ڵێت ئه‌و ڕێبازانه‌ی له‌م بواره‌دا پێڕۆ ده‌کرێن ده‌بێت باشیان بیر لێ کرابێته‌وه‌.

به‌ڵام ڕێی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگ و سیستمێک که‌ تاقیکردنه‌وه‌ی جوداکاری په‌سه‌ند بکات، بێ که‌ند و له‌ند نه‌بووه‌. له‌ کاتێکدا ئه‌ڵمانیا و به‌لژیک و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مێریکا و که‌نه‌دا په‌سه‌ندیان کرد، سوێد له‌ ئاست ئه‌م پرسه‌دا هێشتا دوودڵ و هه‌وا بوو. ئه‌م ڕێبازه‌ له‌ نێو به‌ره‌ی ئه‌کادیمی و له‌ دنیای دادگه‌کاندا جێی لێدوانی ناکۆک بوو. هه‌میش وه‌ک کارێکی به‌دئاکارانه‌ ده‌بینرا. به‌ڵام فشاری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌پێناو دابینکردنی مافی یه‌کسان بره‌وی په‌یدا کرد و دادگه‌ و به‌ره‌ی لێوه‌کۆڵ تاقیکردنه‌وه‌کانیان به‌ده‌م کاته‌وه‌ په‌سه‌ند کرد.

کتێبی تایبه‌ت به‌ جوداکاری، پرۆفیسۆری مافی دژه‌جوداکاری له‌ زانستگه‌ی برۆکسل ئیزابێل رۆریڤی که‌ سه‌رنووسه‌ری کتێبه‌که‌یه‌، باس له‌و جۆره‌ تاقیکردنه‌وانه‌ی جوداکاری ده‌کات که‌ له‌ دادگه‌کانی ئه‌ورووپادا پێڕه‌و کراون. بیرۆی مافی یه‌کسان له‌ ستۆکهۆلم بانگهێشتی خاتوویان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌ سوێدییه‌کان که‌ له‌ بواری مافه‌کانی هاووڵاتیدا کار ده‌که‌ن، شاره‌زای ئه‌زموونی وڵاتانی تری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ببن. ئه‌م ڕێکخراوانه‌ نۆره‌یه‌کی گرنگ ده‌گێڕن و ده‌توانن که‌ڵک له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی جوداکار به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ ببینن، به‌ شێوه‌یه‌کی کارتر دژ به‌ جوداکاری بکۆشن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".