Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئه‌مێریکا دوور نییه‌ گوێدێریی هێزی به‌رگریی سوێد بکات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 31 mars 2009 kl 11.14
دوور نییه‌ گوێیان بۆ هه‌ڵبخرێت

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مێریکا و وڵاتانی تری ناتۆ ئه‌و بواره‌یان بۆ ڕه‌خساوه‌ که‌ له‌ داهاتوودا گوێ له‌‌ گوتوبێژ و لێوه‌دوانی هێزی به‌رگریی سوێد هه‌ڵبخه‌ن. به‌رگریی سوێد له‌مه‌و لا کۆده‌ئامێریکی ئه‌مێرێکی بۆ ڕه‌وانه‌کردنی زانیاری به‌کار ده‌هێنێت. نوێنه‌ری سۆسیالدیموکراته‌کان له‌ ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی په‌رله‌مانی سوێددا ئۆسا لیندێستام ڕه‌خنه‌ی له‌م کاره‌ هه‌یه‌.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مێریکا و وڵاتانی تری ناتۆ ئه‌و بواره‌یان بۆ ڕه‌خساوه‌ که‌ له‌ داهاتوودا گوێ له‌‌ گوتوبێژ و لێوه‌دوانی هێزی به‌رگریی سوێد هه‌ڵبخه‌ن. به‌رگریی سوێد له‌مه‌و لا کۆده‌ئامێریکی ئه‌مێرێکی بۆ ڕه‌وانه‌کردنی زانیاری به‌کار ده‌هێنێت. نوێنه‌ری سۆسیالدیموکراته‌کان له‌ ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی په‌رله‌مانی سوێددا ئۆسا لیندێستام ڕه‌خنه‌ی له‌م کاره‌ هه‌یه و به‌ پێویستی ده‌گرێت سوێد خۆی ماکی وا به‌رهه‌م بهێنیت که‌ هێزی به‌رگریی سوێد په‌کی له‌سه‌ر ده‌که‌وێت‌.

به‌لای لیندێستامه‌وه باش نییه‌ لایه‌ن و ده‌وڵه‌تی تر گوێ له‌ کاری به‌رگریی سوێد بگرن و کرده‌وه‌کانی ئێستای تێبخوێننه‌وه‌‌

ده‌سته‌ڵاتی به‌رگریی سوێد به‌و نیازه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵانی داهاتوودا سستمێکی پێوه‌ندیی وه‌ها بئافرێنێت که‌ بۆ نموونه‌ فڕؤکه‌ و که‌شتی بتوانن پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ به‌ یه‌که‌وه‌ بگرن. ئه‌م پێوه‌ندییه‌ وای بیر لێ کراوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ ڕێی سستمێکی ئه‌مێریکییه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت که‌ به‌ لێنک 16 ناو نراوه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نێک نه‌توانێت گوێی له‌ ئاخاوتنه‌کان بێت، بیر براوه‌ که‌ ئه‌و ئاخاوتنانه به‌ کۆدبه‌ندییه‌وه‌‌ بپارێزرێن. ئه‌و ئامێره‌یش که‌ بۆ کۆدبه‌ندکردنی زانیارییه‌کان ده‌سته‌ڵاتی برگریی سوێد ده‌یه‌وێت به‌ کاری ببات، هه‌میس ئامێرێکی ئه‌مێریکییه‌ و بۆیه‌ مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ بواری بۆ نموونه‌ بۆ ده‌سته‌ڵاتی به‌رگریی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مێرکیا بڕه‌خسێت گوێ بۆ ئاخاوتن و پێوه‌ندییه‌ سوێدییه‌کان هه‌ڵبخه‌ن.

فه‌رمانده‌ی لیوا ئاندێرش لیندسترۆم ده‌ڵێت ئێمه‌ ئامێرێکی کۆدبه‌ندیمان ده‌ست ده‌که‌وێت که‌ بۆمانی ده‌ڕه‌خسێنێت پێوه‌ندیی به‌ یه‌که‌وه‌ بگرین. به‌ڵام‌ ئه‌وان سستمی ئێمه‌ و هه‌موو زانیارییه‌کی ئێمه‌یان ده‌ست ناکه‌وێت.

لیندسترۆم به‌ دوور نازانیت ده‌سته‌ڵاتی به‌رگریی ئه‌مێریکا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت نه‌توانیت گوێ له‌ زانیارییه‌ کۆدبه‌نده‌کانی سوێد بگرێت. به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئامێری کۆدبه‌ندیی زانیاریمان له‌ وڵاتی تر بکڕێن گومانی تێدا نییه‌ که‌ هه‌لیان بۆ ده‌ڕه‌خسێت گۆ بۆ زانیاریی سوێدی هه‌ڵبخه‌ن. لیندستریۆم ده‌یدرکێنێت که‌ به‌ ئاگایه‌کی زۆره‌ه‌وه‌ کۆدبه‌ندییه‌ ئه‌مێریکییه‌که‌یان هه‌ڵبژاردووه‌ و کاریگه‌ر و مه‌ترسییه‌کان له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان سوێدی ئه‌مێریکادا هه‌ڵسه‌نگاندووه ‌

چون سه‌ربازه‌ سوێدییه‌کان هاوکارییه‌کی زۆریان له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ناتۆدا هه‌یه‌ و مه‌شقیان له‌گه‌ڵه‌دا کردوون و له‌ هێزی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا هاریکارن، بۆیه‌ په‌رله‌مانی سوێد به‌ پێویستی ده‌گیرێت سیستمێکی پێوه‌ندییان هه‌بێت، که‌ بۆیانی ده‌ڕه‌خسێنیت له‌گه‌ڵ یه‌کدا بئاخێون و لێره‌وه‌ ئاندێرش لیندستریۆم به‌ کارێکی سروشتی ده‌زانێت که‌ ده‌سته‌ڵاتی به‌رگریی سوێدیش کۆدبه‌ندییه‌ ئه‌مێریکییه‌که‌ به‌ کار ببات و هه‌ر به‌مه‌یش بواری هاوبه‌ش ده‌ڕه‌خسێت، ئه‌گه‌رچی کاتی باشی پێ ده‌وێت و پاره‌یه‌کی زۆریشی تێده‌چێت و به‌پێی ده‌سته‌ڵاتیی به‌رگریی سوێد کاتی ئه‌م کاره‌ هێشتا نه‌هاتووه‌.

گه‌لێکی سیاسه‌تکارانی به‌ره‌ی بۆرژووا به‌ گرینگی ده‌گرن‌ سیستمه‌که‌ی پێوه‌ندی و کۆدبه‌ندییه‌که له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ لیی بکۆڵرێته‌وه‌، به‌ر له‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی به‌رگریی سوێد بڕێاری له‌ باره‌وه‌ بدات.

ئێلیس ماری لیندگرێنی مه‌سیحییه‌ دیموکراته‌کان لای وایه‌ تا ئه‌و ده‌مه‌ی سوێد ئه‌ندامی ناتۆ نییه‌، بۆ سوێد کێشه‌یه‌‌ زانیارییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌کانی تر هه‌موار بێت.

به‌ڵام سیاسه‌تکاری بواری به‌رگریی له‌ پارتی گه‌لدا ئاللان ڤیدمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ناتۆ بووینایه‌ کێشه‌یه‌ک نه‌ده‌بوو، که‌ هاوکارانی سوێد زانیاریی سوێدییان ده‌ست بکه‌وتایه‌. به‌ڵام که‌ سوید ئه‌ندامی ناتۆ نییه‌ سوید په‌کی له‌سه‌ر ئه‌وان ده‌که‌وێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".