Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

په‌له‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی خاوه‌نێکی نوێ بۆ ساب

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 1 april 2009 kl 13.48

وه‌زیری چالاکییه‌کانی ئابووری سوید، مۆد ئۆلۆفسۆن، ئێستا له‌ واشینگتۆن، پێته‌ختی ئه‌مریکایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر داهاتووی کۆمپانیای ساب، چاوی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداریی ئوباما بکه‌وێ.

ئه‌و مه‌رجه‌ سه‌ختانه‌ی له‌ سه‌ر قه‌رزکردن، دانراوه‌ته‌ سه‌ر جێنراڵ موتورزی خاوه‌نی ساب، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی فشارێکی زۆری له‌ سه‌ر خێرا فرۆشتنی، بۆ بێت.

مۆد ئۆلۆفسۆن وه‌زیری چالاکییه‌کانی ئابووریی سوید ده‌ڵێ: هه‌موو هه‌ر په‌له‌مان هه‌یه‌‌. بۆ ئه‌وه‌ی ساب درێژه‌ به‌ مانی بدات ئه‌وا ده‌بێ‌ خاوه‌نێکی نوێی پاره‌دار‌ که‌ بڕوای به‌ پلانه‌کانی داهاتوو هه‌یه‌، بێته‌ ژووره‌وه‌.

دۆزینه‌وه‌ی خاوه‌نێکی نوێ بۆ کۆمپانیای ئوتومبێلسازیی ساب، ‌په‌له‌ی لێده‌کرێت. هاوکات ئه‌و فشاره‌ش که‌ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا باراک ئوباما بۆ جینرال موتورزی خاوه‌نی سابی دێنێ، ئه‌وه‌نده‌ی دی پاساو بۆ ئه‌و په‌له‌یه‌ دێنێته‌وه‌. ئه‌مه‌ قسه‌ی مۆد ئولوفسۆنی وه‌زیری چالاکییه‌ ئابوورییه‌کانی سویده‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ واشنگتۆن‌، چاوی به‌ رۆن بلووم، به‌رپرسی ئیداریی دانوستاندن له‌گه‌ڵ کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌کانی ئوتومبێل که‌وت.

جینرال موتورز، بۆ ماوه‌ی دوو مانگی دیکه‌ش یارانه‌ی ده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێ و له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێ کڕیارێک بۆ ساب بدۆزیته‌وه‌. مۆد ئولوفسۆن هانی به‌رپرسی دانوستاندنه‌کانی ئوباما ده‌کات که‌ هه‌موو ئاسانکارییه‌کی پێویست بۆ سه‌رگرتنی ئه‌و فرۆشرانه، بکات.‌

مۆد ئولوفسۆن، وه‌زیری چالاکییه‌ ئابوورییه‌کانی سوید، گه‌ره‌نتییه‌کی وه‌های دراوه‌تێ و له‌وه‌ی که‌ له‌ مه‌به‌ستی سوید بۆ فشارنه‌هێنان بۆ جێنرال موتورز هه‌یشتوون زۆر شادومانه‌.

مۆد ئولوفسۆن گوتی: ئه‌وان ئه‌و به‌ڵێنییه‌یان پێدام که‌ هیچ هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ فشارهێنانه‌ سه‌ر جینرال موتورز، هه‌روا به‌رده‌وام بێت. چونکه‌ ئه‌وه‌ له‌ ره‌وتی دۆزینه‌وه‌ی کڕیاری نوێدا، کاروباره‌کانی ئێمه‌، تێک ده‌دات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".