Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئه‌و کۆمۆنانه‌ی باخچه‌ی‌ ساواکانیان، منداڵانی نوێ ڕاناگرن، جه‌ریمه‌ ده‌کرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 1 april 2009 kl 14.41
یان بیۆرکلوند وه‌زیری په‌روه‌رده‌

به‌ گوێره‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی ده‌زگای فێرگه‌کانی سوید،Skolverket ، کردوویه‌تی، ئه‌مساڵ له‌ هه‌ر حه‌وت کۆمۆنه‌ی وڵات، یه‌کیان، جێگه‌ی پارێزراو بۆ ئه‌و منداڵانه‌‌ی ده‌یانه‌وێ بێنه‌ باخچه‌ی ساوایانه‌وه‌، ده‌سته‌به‌ر ناکات‌. هه‌ر بۆیه‌ش حیزبی لیبرالی گه‌ل، فۆلکپارتیێت ڕێسایه‌کی بۆ فێرگه‌کان پێشنیار کردووه‌ که‌ تێیدا ده‌گوترێ بێت و وکۆمۆنێک نه‌توانێ ئه‌و ده‌سته‌به‌رییه‌ بداته‌ منداڵان، ئه‌وا لێبڕاو ده‌کرێ که‌ جه‌ریمه‌ بدات.

یان بیۆرکلوند، سه‌رۆکی ئه‌م پارتییه‌ و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌ڵێ من له‌ سه‌ر خه‌باتی خۆم بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ده‌سته‌به‌رییه‌ سوور ده‌بم چونکه‌ زۆر که‌س، له‌ سه‌ر ئه‌و هزره‌ی منن.

بیۆرکلوند ده‌ڵێ هه‌موو منداڵێک مافی هه‌یه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی سێ تا چوار مانگدا جێیه‌کی له‌ باخچه‌ی منداڵاندا ده‌ست که‌وێت. بێت و ئه‌و ده‌سته‌به‌رییه‌ نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێ بۆ لێبڕاوکردنیان، کارێک بکرێت و جه‌ریمه‌ش یه‌کێ له‌و کارانه‌یه‌.

هه‌ندێ له‌ کۆمۆنه‌کان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گرفته‌، ڕێگه‌چاره‌ی کاتییان دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ نموونه‌ گرووپی گه‌وره‌تری منداڵان، یا جێکردنه‌وه‌یان له‌ شوێنێکی دوور له‌ ماڵه‌وه‌یان‌. بیۆرکلوند ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا چاره‌سه‌رییه‌کی دیکه‌ی نییه‌.

یان بیۆرکلوند ده‌ڵێ به‌محاڵه‌وه‌ ده‌بێ مه‌ودای ئه‌و دووربوونه‌ش دیاری بکرێ و وا نه‌بێ که‌ له‌ گه‌ڵ ئاوه‌ز نه‌یێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".