Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ده‌ستگای کۆچ ده‌بێت مافه‌کانی منداڵان له‌به‌رچاوبگرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 1 april 2009 kl 16.32
منداڵ و کۆچبه‌ری

به‌هانه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ بۆ مندالانی په‌ناخوز ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت. ده‌تگای کۆچ ده‌بێت گرنگییه‌کی تایبه‌ت به‌ مافه‌کانی منداڵان له‌ پرۆسه‌ی په‌ناخوازیدا بدات، ئه‌مه‌ داوای نوێنه‌رایه‌تی کاروباره‌کانی منداڵانه‌ که‌ له‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیاندا بۆ حکوومه‌تیان ناردووه‌

-  من پێم وایه‌ دیاریکردن  و له‌به‌رچاوگرتنی هۆکاری په‌نابه‌ریی تایبه‌ت به‌ منداڵان ده‌بێت گرنگی پێبدرێت.

-         بۆ نموونه‌ کچانێکی منداڵ که‌ له‌به‌رده‌م مه‌ترسی خه‌ته‌نه‌کردندان نموونه‌ی یه‌کێک‌ له‌و هۆکارانه‌یه‌ که‌ ده‌بێت ده‌تسگای کۆچ ،میگره‌شونسڤێرکێت، له‌کاتی به‌دواداچوونی که‌یسی منداڵانی په‌نابه‌ردا له‌به‌رچاویان بگرن، به‌ڕای نوێنه‌ری پرسه‌کانی منداڵان فرێدریک مالمباری. ئه‌و ده‌ڵێت هه‌نگاوێکی باش بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و منداڵانه‌ زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌و دیاریکردنی چوارچێوه‌ی یاساکانه‌، هه‌روه‌ها‌ بۆنموونه‌ گه‌ر بڕگه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ منداڵان و پرسی په‌نابه‌ریان له‌ یاسای تایبه‌ت به‌ بێگاناندا هه‌بێت کاره‌کان باشتر ده‌ڕوات.

له‌حاڵی حازردا ئه‌و یاسایانه‌ی که‌ له‌ پرسی په‌ناخوازیدا په‌یڕوه‌ده‌کرێن و ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگه‌ی تایبه‌ت به‌ په‌ناخوازان په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن له‌جاران توندوتیژترن، ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ی که‌ ئێستا له‌جاران گرانتره‌ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ بدرێته‌ په‌ناخواز و له‌م ناوه‌شدا منداڵان به‌تایبه‌ت زه‌ره‌رمه‌ندن و ناتوانن به‌ئاسانی به ‌به‌هانه‌ی ئینسانی مۆڵه‌ت وه‌ربگرن. واتا ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هۆی سستئه‌ندامی و نه‌خۆشی یان به‌هۆکاری جه‌نگ دێنه‌ سوید.  

یه‌کێک له‌و منداڵه‌ په‌ناخوازانه‌ی داوای مۆڵه‌تی مانه‌وه‌کی ڕه‌تکراوه‌ته‌ ئێرۆنای چوارساڵانه‌یه‌ که‌ ئاگادرکراوه‌ته‌وه‌ ده‌بێت بچێته‌وه‌ کۆسۆڤۆ، ئێرونا نه‌خۆشیه‌کی له‌ مێشکیدا هه‌یه‌ و پزیشک له‌ کۆسۆڤۆو وله‌سویدیش زه‌نگی مه‌ترسی مردنی ئێرۆنایان داوه‌. سه‌رباره‌ی ئه‌و حاڵه‌ ده‌ستگای کۆچ پێێان وانییه‌ ئه‌وه‌ هۆیه‌ک بێت بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و خێزانه‌که‌ی له‌ سوید.

-         من پێموایه‌ ئانابریت وه‌یدستێن، له‌ ڕێکخراوی منداڵپارێزیی (ڕێددا بارنه‌ن) له‌ شاری کالمار ده‌ڵێت، پیویستییه‌ گرنگه‌کان بۆمانه‌وی ئه‌و کچه‌ له‌ژیاندا گرنگی پێنه‌دراوه‌ جگه ‌له‌مه‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به‌ مافه‌کانی منداڵ له‌ په‌یماننامه‌ی مافی مرۆڤدا پشتگوێ خراوه‌.

جێی باسه‌ که‌ ڕێکه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به‌ مافه‌کانی منداڵان له‌ په‌یماننامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤدا جه‌خت له‌ مافی وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزارییه‌ پزیشکی و ته‌ندروستییه‌کانی منداڵان ده‌کاته‌وه‌ فرێدریک مالمبه‌ری له‌ نوێنه‌رایه‌تی کاروباری منداڵانه‌وه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌رچه‌نده‌ په‌ناخواز بێمۆڵه‌ت له‌م ووڵاته‌دا بژی ده‌بێت مافی وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و مافی چوونه‌ خوێندنگای هه‌بێت.

زۆربه‌ی ووڵاتانی دوونیا بۆ پاراستنی مافه‌کانی منداڵان و له‌به‌رچاوگرتنی پێویستییه‌ تایبه‌ته‌کانیان ڕێکه‌وتتنامه‌ی تایبه‌ت به‌ منداڵانیان له‌ داڕشتنی یاساکاندا په‌یڕه‌وکردووه‌، بۆ نموونه‌ له‌ فینلانده‌ و نه‌رویج، ئاخۆ سوید له‌کوێدای ئه‌م پرسه‌دایه‌؟

-  ئێمه‌ له‌سوید به‌ شێوه‌یه‌کی جیاواز کارمان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا کردووه‌، فرێدریک مالمباری ده‌ڵێت، ئێمه‌ خه‌جتمان له‌ گرنگی ڕێککه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به‌ مافه‌کانی منداڵان کردۆته‌وه‌ و گوایه‌ له‌ ڕوانگه‌یانه‌وه‌ یاساکان دابڕێژرێنه‌وه‌.  ته‌نانه‌ت به‌دووری ناگرم گه‌ر باسی چه‌سپاندنی هه‌موو بڕگه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتتنامه‌یه‌ وه‌ک یاسایه‌کی تایبه‌ت به‌منداڵان بکرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ گرنگ نییه‌ به‌ کام شێوه‌یه‌ ئه‌و ڕێککه‌وتتنامه‌یه‌ داده‌ڕێژرێته‌ ناو یاساکانه‌وه‌، ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ فرێدریک مالمباری ده‌ڵێت که‌ ئایا ئه‌و یاسایانه‌ تا چه‌ند کاریان پێده‌کرێت.

شایه‌نی باسه‌ ڕێکه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به‌ مافه‌کانی منداڵان ئه‌م ساڵ 20 ساڵه‌ی ئاشکراکردنی پڕده‌کاته‌وه‌ سویدیش له‌ پێشه‌نگی ئه‌و ووڵاتانه‌دا بوو که‌ ئه‌و ڕێکه‌وتتنامه‌یه‌ی ئیمزاکرد به‌ڵام تا ئێستا له‌ سویدا پرسی مافه‌کانی منداڵی په‌ناخواز که‌م وکوورتیان تێدایه‌.  به‌پێێ ڕێکخراوی منداڵ پارێزیی نزیکه‌ی 1500 منداڵی په‌ناخواز نایاسایی له‌ سویدا ده‌ژین به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی خوێندن و خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌کانیان هه‌بێت.

جێی سه‌رنجه‌ له‌ 27 مانگی مایدا حکوومه‌تی سوید له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی مافه‌کانی منداڵانی سه‌ربه‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ له‌ جبنێف لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌کرێت، مه‌به‌ستیش به‌دواداچوونی ئاست و چۆنییه‌تی په‌یڕه‌وکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی منداڵانه‌ له‌لایه‌ن سویده‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ ئه‌و کۆمیته‌یه‌ پێشتر حکوومه‌تی ئاگادارکردۆته‌وه‌ که‌ ده‌بێت منداڵان له‌ مافه‌کانیان به‌پێی به‌نده‌کانی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ ئاگاداربکرێنه‌وه‌.

گه‌ر به‌پێی به‌دواداچونێکی ئه‌م دواییه‌ی نوێنه‌رایه‌تی کاروباری منداڵانبێت که‌ نیشانی داوه‌ ته‌نها یه‌ک له‌ پێنجی منداڵان ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌یان بیستووه‌، پیده‌چێت سوید له‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌دا توشی نه‌هاتی بێت. هه‌ربۆیه‌ نوێنه‌رایه‌تی کاروباری منداڵان داوای له‌ حکوومه‌ت کردووه‌ که‌ ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ی ڕێکخراوی نه‌توه‌یه‌کگرتووه‌کان که‌ به‌نده‌کانی مافی منداڵانی له‌ خۆگرتووه‌ بکرێته‌ به‌شێک له‌یاسای خوێندن و خوێندنگاکان به‌رپرسیارێتی ئاگادارکردنه‌وه‌ی منداڵان له‌ مافه‌کانیان بگرنه‌ ئه‌ستۆ. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".