Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێککه‌وتنی هه‌زار میلیارد دۆلاریی گرووپی ٢٠ بۆ یارمه‌تیدانی ئابووریی جیهان

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 3 april 2009 kl 11.41
گۆردۆن براون، سه‌ره‌کوه‌زیری به‌ریتانیا

ڕێبه‌رانی گه‌وره‌ترین ئابوورییه‌کانی جیهان بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قه‌یرانی دارایی جیهانگر، گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێککه‌وتنێک که‌ لێبڕاویان ده‌کات هه‌ندێ پلانی تایبه‌ت به‌ بایی زیاتر له‌ هه‌زار میلیۆن دۆلار جێبه‌جێ بکات.
له‌ ڕێوڕه‌سمی کۆتایی جڤینی گرووپی ٢٠دا، گۆردۆن براون، سه‌ره‌کوه‌زیری به‌ریتانیا، به‌یانی کۆتایی جڤینه‌که‌ی خوێنده‌وه.‌

بۆ نموونه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌ داراییانه‌ی ده‌درێته سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پاره‌ (IMF)‌ سێ به‌رامبه‌ر بکرێت و بگاته‌ ٧٥٠ میلیارد دۆلار و بۆ نموونه‌ بۆ یارمه‌تیدانی وڵاتانی زیانوێکه‌وتوو له‌و قه‌یرانه‌، خه‌رج بکرێت.

هه‌روه‌ها بڕیار دراوه‌ که‌ ٢٥٠ میلیارد دۆلاریش بۆ بووژاندنه‌وه‌ی بازرگانیی جیهانی، ته‌رخان بکرێت. باراک ئوباما، سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌توانێ ببێته‌ خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ باشکردنه‌وه‌ی باری ئابووریی جیهان ده‌درێن و له‌م پێناوه‌دا، هه‌ندێک چاکسازی له‌ ”سیسته‌می تێشکاوی چاوه‌دێری”دا ده‌س که‌وتووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".