Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

له‌تکه‌ شووشه‌ له‌ ده‌یان خواردنی دیکه‌شدا، دۆزرانه‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 3 april 2009 kl 12.44
وێنه‌: تله‌فزیۆنی سوید

له‌تکه‌ شووشه‌ نه‌ک ته‌نیا له‌ ناو مریشکی به‌ستوودا، به‌ڵکوو له‌ ناو زیاتر له‌ ده‌ خواردنی دیکه‌شدا دۆزراوه‌ته‌وه. دیک مالملوند سه‌رۆکی ئاسایشی ‌ڕێکخراوی سیاسه‌تی بازرگانیی سوید و کێشه‌ی خاوه‌نکاران ناودێر به‌ ” Svensk Handel ” له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ تله‌فزیۆنی سوید، ئه‌مه‌ی سه‌لماند.

دیک مالملوند نه‌یویست ناوی ئه‌و ده‌ خواردنه‌ بێژێ چونکه‌ هێشتا په‌روه‌نده‌کان نه‌دراونه‌ته پۆلیس.‌

سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ که‌ گشت ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ له‌ شوێنی وادا به‌سته‌به‌ندی ده‌کرێن که‌ شووشه‌یان لێ نییه‌. شووشه‌کان له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا و لایه‌ن مشته‌رییه‌کانه‌وه‌ دراونه‌ته‌ به‌رپرسان. مالموند خۆی زۆری پێ سه‌یره‌ که‌ چۆنه‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ هه‌ر دێ و به‌ربڵاوتر ده‌بێته‌وه‌. به‌محاڵه‌وه‌ پێی وایه‌ که‌ ڕێکخراوێک به‌ مه‌به‌ستی خراپکاری، له‌ پشت ئه‌م کارانه‌وه‌یه‌.

ڕێکخراوی سڤێنسک هاندل، به‌م بۆنه‌وه‌ ئه‌مڕۆ جڤینێکی تایبه‌ت به‌م قه‌یرانه‌ پێکدێنێ که‌ تێیدا بۆ وێنه‌ پۆلیسیش به‌شدار ده‌بێت.

به‌م حاڵه‌وه‌ پێتر یۆنسۆن، ڕاوێژکاری ئاسایش و ومه‌سره‌ف پێی وا نییه‌ که‌ دۆزرانه‌وه‌ی ئه‌م له‌تکه‌ شووشانه‌ ده‌بێ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک، خۆ له‌ خواردنی مریشک یا خوارده‌مه‌نییه‌کانی دیکه‌ بپارێزێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".