Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بیلسترۆم یاریده‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپای بۆ پرسی ئاواره‌کان ده‌وێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 6 april 2009 kl 15.33
وه‌زیری کۆچ بیلسترۆم

وه‌زیری کۆچی سوێد توبیاس بیلسترۆم ئه‌مڕؤ هه‌وڵێکی تر به‌و نیازه‌وه‌ ده‌دات هاوکارانی خۆی له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا باوه‌ڕ پێ بهێنێت ئاوه‌ری عێراقی له‌ سووریا و ئوردن به‌ خۆوه‌ بگرن. له‌ پاییزی ساڵدا یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌ڵێنی دا که‌ 10 هه‌زار عێراقی وه‌ک په‌نادراو په‌سه‌ند بکات، به‌ڵام که‌می وڵاته‌کانی یه‌کێتییه‌که‌ ئاماده‌ن ئه‌م کاره‌ن. ئێستا سوێد به‌و هیوایه‌وه‌یه‌ که‌ بایه‌خێکی زێده‌تر به‌ پرسه‌که‌ بدرێت. توبیاس بیلسترۆمی وه‌زاره‌تی کۆچ ده‌ڵێت

ئه‌مڕۆ که‌ وه‌زیرانی کۆچی وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ لوکسمبورگ کۆ بوونه‌وه‌ و توبیاس هاوکارانی خۆی بانگهێشتی سه‌فه‌رێکی ئوردن کرد که‌ مانگی مای ئه‌نجام بدرێت و ئۆرگانی ئاواره‌کانی سه‌ر به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی لێ به‌شدار ببێت.

له‌و 10 هه‌زار ئاواره‌ عێراقییه‌ی سووریا و ئه‌رده‌ن که‌ بڕیار بوو ئه‌ورووپا داڵده‌یان بدات، تاکوو ئێستا 5 هه‌زاریان په‌نایان بۆ دیاری کراوه‌ که‌ ئه‌ڵمانیا نیوه‌یان پێشوازی ده‌کات و سوێدیش هه‌شتسه‌دیان. به‌ڵام وه‌زیری کۆچی سوێد بیلسترۆم ئه‌م که‌مبایه‌خدانه‌ی ولاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپای ناوێت شکست به‌ کاره‌که‌ بهێنێت.

نوێنه‌ری پارتیی چه‌پ له‌ په‌رله‌مانی سوێدد ـ کاللێ لارشۆن ـ مه‌به‌ستی وایه‌ که‌ حوکوومه‌تی سوێد و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌ زمانێکی دوو دمه‌ ده‌دوێن، چون یه‌کێتییه‌که‌ دیواری به‌رزتری ڕو له‌ دنیای ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵده‌چنێت، که‌ ڕێی ئاواره ده‌گرێت په‌نا له‌ ئه‌ورووپا بخوازن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".