Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پاره‌ی زیاد ته‌رخانی شاره‌وانییه‌کان ده‌کرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 7 april 2009 kl 09.30
حه‌وت میلیارد کرۆن

ده‌وڵه‌ت پاره‌ی زیاتری بۆ شاره‌وانی و پاره‌زگه‌کان ته‌رخان کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ری له‌کارلادان بگرن. بڕی کۆمه‌که‌ داراییه‌که‌ی ساڵی داهاتوو 7 میلیارد کرۆنه‌. ئێلیسابێت پێلتولا که‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی ئێلمهولته‌ ئه‌م بڕیاره‌ی پێ باشه‌، به‌ڵام ده‌یشڵێت که‌ به‌شی شاره‌وانییه‌که‌ی ناکات:

ـ نه‌خێر، به‌ش به‌ ئێمه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ ته‌واوی به‌ش ناکات، به‌ڵکوو له‌ درێژه‌یشدا هه‌ر ده‌بێت چاومان به‌سه‌ر خه‌رجییه‌کانمانه‌و بێت و له‌ ئاستی شاره‌وانیدا کاری به‌رده‌وامی له‌سه‌ر بکه‌ین. پێلتولا ده‌یشڵێت که‌ نازانێت که‌ی ئه‌م باره‌ سسته‌ ئابوورییه‌ ده‌بوژێته‌وه‌.

ئێلیسابێت پێلتولا ده‌ڵێت نه‌خێر ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ ته‌واوی به‌ش ناکات، به‌ڵکوو له‌ درێژه‌یشدا هه‌ر ده‌بێت چاومان به‌سه‌ر خه‌رجییه‌کانمانه‌و بێت و له‌ ئاستی شاره‌وانیدا کاری به‌رده‌وامی له‌سه‌ر بکه‌ین. پێلتولا ده‌یشڵێت که‌ نازانێت که‌ی ئه‌م باره‌ سسته‌ ئابوورییه‌ ده‌بووژێته‌وه‌.

به‌ڵام سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی له‌ پارێزگه‌ی ئوپسالا ئیسماعیل کامی ئه‌م یارمه‌تیدانه‌ی شاره‌که‌ی به‌ زۆر باش ده‌زانیت. ساڵی داهاتوو شار و پارێزگه‌کانی سوێد حه‌وت میلیارد کرۆنیان وه‌ک کۆمه‌کی زیاد پێ ده‌درێت. بۆ هه‌ر یه‌که‌ی دوو ساڵه‌ی دوای ویش پێنج میلیارد کرۆن ته‌رخان کراوه‌، که‌ 70% له‌ سه‌دی بۆ شاره‌وانییه‌کان و 30% ـه‌که‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌کانی ته‌ندروستی و فێرکردنی پارێزگه‌کان ده‌چێت. حوکوومه‌ت له‌ بودجه‌ی به‌هاردا مایه‌گوزارییه‌کی زۆری له‌م بواره‌دا ده‌کات و بودجه‌که‌یش‌ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ په‌رله‌مانی سوێد ده‌سپێردرێت. ئه‌و کۆمه‌که‌ داراییه‌ی شاره‌وانی و پارێزگه‌کان به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووانیان دابه‌شیان ده‌کرێت؛ به‌و واته‌یه‌ که‌ پاره‌ی زێده‌تر به‌ شاره‌ فره‌ بۆڕخواردووه‌کان نادرێت. تێکڕای ئه‌و کۆمه‌که‌ی له‌ خه‌زێنه‌ی شار و پارێزگه‌کان ده‌نرێت حه‌ڤده‌ میلیارد کرۆنی سێ ساڵی داهاتووه‌. ئه‌م مایه‌گوزارییه‌ی حوکوومه‌ت زۆر له‌وه‌ که‌متره‌ که‌ ئینستیتوتی باری ئابووری ده‌وڵه‌ت له‌ ده‌وڵه‌تی به‌ پێویستی گرتووه‌ که‌ هه‌شت میلیارد کرۆن بۆ ‌جۆشتێگه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌مساڵی شار و پارێزه‌کان و، په‌نجا میلیاردی تریش بۆ ساڵی داهاتوویان دابین بکات. به‌ڵام ئه‌مه‌یان سه‌رۆکوه‌زیران به‌جارێک ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه‌.

ئیسماعیل کامیلی شاری ئوپسالا به‌ هۆی ئه‌و بێکارییه‌وه‌ که‌ له‌م بارودۆخه‌دا سه‌ری کردووه‌، ئه‌م یارمه‌تییه‌ بۆ شاره‌کان ئوپسالای لی بترازێت به‌ پێویست ده‌زانێت

ئینستیتوتی باری ئابووری پێشبینیی خۆی له‌مه‌ڕ ئابووریی سوێد له‌ کۆتایی مانگی ڕابردوودا خسته‌ ڕوو، ڕایشیگه‌یاند که‌ ئابووری سوێد به‌ ڕێژه‌ی چوارێک له‌ سه‌ددا که‌می کردووه‌ و بێکاریش خه‌ریکه‌‌ ئاستی تاکوو ئێستا تۆمارکراوی خۆی ببه‌زێنێت. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئینستیتوته‌که‌ ماتس دیللێن ئه‌وسا جه‌ختی ئه‌وه‌ی کرده‌وه‌ که‌ بیری بۆ جارێکیش ناچێت پێشبینی ئاستێکی ئاوا نزمی باری ئابووریی سوێدی کردبێت.

شار و پارێزگه‌کانیش کۆمه‌کی دارایی بۆ ئه‌مساڵ داوا کردووه‌، به‌ڵام و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شاره‌کان ده‌بێت چاو له‌ ڕێی ئه‌و پاره‌ به‌ڵێنراوانه‌ی ساڵی داهاتوو بن چون ساڵی داهاتوو کۆمه‌که‌ داراییه‌که‌یان پی ده‌درێت و ئیسماعیل کامیل لای وایه‌ که‌ ئه‌م باره‌ ناهه‌مواره‌ ئابوورییه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌. حوکوومه‌ت ده‌یه‌وێت یاسا به‌و نیازه‌وه‌ بگۆڕێت که‌ شاره‌کان بتوانن له‌ ساڵه‌ هاته‌کانیاندا کورد گوته‌ن ”پاره‌ی سپی بۆ ڕۆژی ڕه‌ش”‌ پاشه‌که‌وت، ئه‌گه‌رچی شار و پارێزگه‌ی وا هه‌ن که‌ ساڵانێکه‌ خه‌می ساڵی نه‌هاته‌ی خۆیان خواردووه‌، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستیی له‌ پارێزگه‌ی ئوپسالا ئیسماعیل کامیل.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".