Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بژارکردنی کاری ڕه‌ش زیاد له‌ دوو ملیارد کرۆنی دایه‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 7 april 2009 kl 13.23
کرێکاریی نا یاسایی

بژارکردنێکی ده‌ستگای باج بۆ بازاری کاری ڕه‌ش له‌ ماوه‌ی ساڵانی نێوان 2006-2008  جگه‌ له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیاد له‌ دووملیارد کرۆن بۆ کاسه‌ی حکوومه‌ت، نزیکه‌ی 272 تاوانباری بواری ئابووری خسته‌‌ زیندان. جێی باسه‌ کۆمپانیاو کارگه‌کان ناوه‌ندی بژارکردنه‌کی ده‌ستگای باج بوون .

ساڵی 2006 بوو حکوومه‌ت له ئاشکراکردنی پێشنیازی بودجه‌ی ساڵانه‌یدا پێشنیازی کرد که‌ بڕه‌ پاره‌یه‌کی زیاده‌ و بۆ ماوه‌یه‌ک بۆ ده‌ستگه‌ی باج skatteverket ته‌رخان بکرێت، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانیان بۆ په‌ره‌پێدانی شێوازی به‌دواداچوون و بژارکردنه‌کانیان له‌کاتی لێپێچینه‌وه‌ی باجدان له‌که‌رته‌ جیاوازه‌کانی بازاڕی کاردا.  به‌ڵام که‌رتی بیناسازی زیاد له‌ بواره‌کانی تر له‌ بازاڕی کاردا درابوونه‌ به‌ر بژاری ده‌ستگای باج. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ ئه‌زموونه‌کانی ئه‌م ده‌ستگا‌یه‌ نیشانیان داوه‌ که‌ که‌رتی بیناسازی به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان  ده‌ستی کاری ڕه‌ش به‌کارده‌هێنێت.

ڕه‌نگه‌ جێی خۆی بێت بپرسین ده‌ستگای باج چۆن ئه‌و ده‌ستی کاره‌ ڕه‌شه‌نه‌ له‌ بازاڕدا ده‌دۆزێته‌وه‌، وه‌ڵام له‌رێگه‌ی ڕێنمایی و زانیاری دانی خه‌ڵکیه‌وه‌یه‌. جێی باسه‌ که‌ پرۆسه‌ی بژاری ده‌ستی کاری ڕه‌ش له‌ بازاڕدا له‌ خولێکی نوێدا تا ساڵی کۆتایی ساڵی 2012 به‌رده‌وام ده‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".