Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

به‌هۆی به‌رنه‌گرتنی له‌ گێچه‌ڵپێکردن کۆمونێک سزا درا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 7 april 2009 kl 13.27

کۆمۆنی گۆتلاند ده‌بێت 30 هه‌زار کرۆن قه‌ره‌بوو بداته‌ ئه‌و خوێندکاره‌ی که‌ له‌ پۆلی چواره‌می خوێندنیدا توشی گێچه‌ڵپێکردنن هاتبوو. له‌ حوکمی دادگادا هاتووه‌ که‌ هۆکاری سزادانی کۆمۆن سه‌باره‌ت به‌م کاره‌ له‌به‌ر گوێپێنه‌دان و کارنه‌کردنیانه‌ به‌ شیوه‌یه‌کی گونجاو بۆ به‌ر گرتن و کۆتایی هێنان به‌و گێچه‌ڵه‌ ده‌روونی و به‌ده‌نییه‌ به‌رده‌وامه‌ی به‌ خوێندکاره‌که‌ کرابوو.

نوێنه‌رایه‌تی کاروباری خوێنکار و منداڵان که‌ کێشه‌ی ئه‌و خوێندکاره‌یان بردۆته‌ پێشه‌وه‌ ده‌ڵێن خوێندنگاکه‌ ده‌یان زانی که‌ ئه‌و خوێندکاره‌ گێچه‌ڵی پێ ده‌کرا به‌ڵام له‌ بردی ئه‌وه‌ی ڕێ به‌ گێچه‌ڵکاران بگرن داویان له‌ خوێنکاره‌ کردووه‌ که‌ خۆی به‌ره‌وڕووی گاڵته‌جاڕی و لێدانه‌کان بوه‌ستێته‌وه‌. جێی باسه‌ که‌ نوێنه‌رایه‌تی کاروباری خوێنکار و منداڵان داوای 40 هه‌زار کرۆن قه‌ره‌بوویان کردبوو.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".