Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پاش بیست وهه‌شت ساڵ زیندانیی له‌ ئه‌مه‌ریکا گه‌ڕایه‌وه‌ سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 8 april 2009 kl 16.41

Annika Östberg پاش به‌سه‌ربردنی 28 ساڵ له‌ حوکمی زیندانیی تاهه‌تا له‌ته‌مه‌نی په‌نجاوپێنج ساڵێدا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه‌ سوید و به‌ره‌و زیندانێک له ‌Hinseberg ڕه‌وانه‌ کرا.

مقۆیه‌کی زۆر له‌ئارادایه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری گۆڕینی حوکمی زیندانییه‌که‌ی له‌ هه‌تاییه‌وه‌ بۆ حوکمێکی دیاریکراو. پارێزه‌ری پێشووی ئانیکا له‌سوید ئه‌م کاره‌ به‌ دوور نازانێت ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ تاوانبار مافی داواکردنی پێداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمه‌که‌یدا هه‌یه‌، به‌ڵام  به‌پێێ یاسا  ئه‌و وڵاته‌ی زیندانییه‌ک ڕه‌وانه‌ی وڵاتی خۆی ده‌کاته‌وه‌ مافی دیاریکردنی حوکمی تاوانباری هێشتا له‌ده‌ستدا ده‌مێنێت گه‌ر بیه‌وێت.

ئانیکا که‌ هاوڵاتیه‌کی سویدیه‌ به‌ تاوانی یارمه‌تیدانی مێرده‌که‌ی له‌ کوشتنی پۆلیسێک و خاوه‌ن چێستخانه‌یه‌کدا حوکمی زیندانی هه‌تایی وه‌رگرت و له‌و کاته‌وه‌ له‌ یه‌کێک له‌ زیندانیه‌کانی ویلایه‌تی کالیفۆرنیادا زیندانی بووه‌. جگه‌ له‌وه‌ی که‌ باسی ڕووداوه‌که‌ی ئانیکا له‌سه‌ره‌تای ڕوودانییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ جێی خۆی له‌ مێدیاکانی سویدا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو کردبۆوه‌، زۆر له‌ سیاسه‌تمه‌دارانیشی خستبووه‌ هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سوید. فرێدریک ڕاینفێڵد یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی که‌ له‌ساڵی 2007 دا و له‌سه‌ردانێکیدا بۆ کالیفۆرنیا له‌گه‌ڵ پارێگاری ئه‌و ویلایه‌تدا که‌ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکی ئارنۆلد شوارزێنێگه‌ره‌ پرسی ئانیکا باس کرادبوو‌. 

ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ مێدیاکاندا هه‌ڵای ناوه‌ته‌وه‌ ته‌نها هاتنه‌وه‌ی ئانیکا و ڕه‌وانه‌کردنی بۆ زیندانیه‌کی سوید نییه‌ به‌ڵکه‌ شێوازی به‌ داواداچوونی مێدیاکان سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه‌ باسی ناوه‌ته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ندێک پێیان وایه‌ که‌ مێدیاکان ده‌یانه‌وێت ئانیکای تاوانبار به‌ به‌شدارری کردن له‌ دوو ڕووداوی کوشتندا وه‌ک بێ تاوان نیشان بده‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".