Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕاینفێلد لای وایه‌ ڕێککه‌وتنی به‌ره‌که‌ی له‌ ده‌ستگه‌کانی ڕاگه‌یاندندا باش که‌وته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 14 april 2009 kl 15.17

سه‌رۆکوه‌زیران فرێدریک ڕاینفێلد لای وایه‌ که‌ خۆی چوار ساڵی له‌مه‌وبه‌ر له‌ به‌ره‌ی به‌ربه‌ره‌کانی حوکوومه‌تدا بوو، به‌راورد به‌ مۆنا سالینی ئه‌مڕۆ، له‌ ده‌ستگه‌کانی ڕاگه‌یاندندا بره‌وی هێناوه‌، چون ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆکی سێ پارتییه‌ بۆرژوواکه‌ی تردا مۆر کرد و‌ وردی سه‌ر زار و ڕوپه‌له‌کانی مێدیا بوو. به‌لای ڕاینفێلده‌وه‌ به‌ره‌ی بۆرژووا ئه‌وسا قووڵبوونه‌وه‌یه‌کی مێژوویی له‌ کاری هاوبه‌شی خۆیدا ده‌ست پێ کرد، که‌ 16 ڕێککه‌وتن پێکه‌وه‌ی هێنابوو.

ڕاینفێلد ده‌ڵێت ئێمه‌ توانێمان بۆ خه‌ڵکی ڕون بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌مانه‌وێت چی بۆ سوێد بکه‌ین و به‌م ئاوایه‌ بابه‌ته‌کانمان به‌ وردی لێک دایه‌وه‌ و پرسه‌ که‌سه‌کیه‌کان و ئه‌وانه‌یانمان به‌ گرینگ نه‌گرت که‌ ئاوڕووی که‌سی تریان له‌که‌دار ده‌کرد، که‌ جاری وایه‌ سه‌رنج زیاتر ڕاده‌کێشن و کاریگه‌ریی خراپ ده‌نێنه‌وه‌سێ له‌ ده‌ی ستوونی بڵاڤۆکه‌کان و بڕگه‌ ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌کانی ئه‌م دوانزه‌ مانگه‌ی دواییه‌ که‌ مۆنا سالینیان به‌ بابه‌ت گرتبوو، به‌راورد به‌ وێنه‌ی مۆدێراته‌کانی چوارساڵی له‌مه‌وبه‌ر سه‌رنجێکی نه‌ڕێنییان ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌بوو‌. باری هه‌ردوو پارتییه‌که‌یشیان هه‌ر هه‌مان شت بووه‌، ده‌ستگه‌کانی ڕاگه‌یاندن ناوی سۆسیالدیموکراته‌کان به‌راورد به‌ مۆدێراته‌کانی سه‌رده‌می به‌ربه‌ره‌کانی زۆرتر هێناوه‌، به‌ڵام خراپه‌ی پارتییه‌که‌ به‌رچاوتر خراوه‌. پرۆفیسۆری بواری ڕاگه‌یاندن، کێنت ئاسپ لای وایه‌ هه‌ڵه‌ی ئه‌م باره‌ سۆسیالدیموکراته‌کان خۆیه‌تی، که‌ له‌ڕێی‌ پرسی هاوکاریکردنی پارتیی چه‌پ و گرفتی کۆمپانیای ئا ئێم ئێفه‌وه‌ خۆی بۆ ڕه‌خنه‌ نایه‌وه‌. به‌ڵام سکرتێری پارتیی سۆسیالدیموکراته‌کان ئیبراهیم بایلان گه‌شبینه‌ و له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ ده‌کرێت زیانه‌کان تێبهێنرێنه‌وه‌ بایلان ده‌ڵێت دڵنیام که‌ ده‌توانین له‌مه‌ی ئه‌مڕۆ باشتر بین و بۆ ئه‌مه‌یش سیاسه‌تێکی ڕوونتر بۆ‌ داهێنانی کاری نوێ و که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیی چینه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌ پێویست ده‌زانم. له‌و باوه‌ڕه‌یشدام، بایلان ده‌ڵێت که‌ ده‌بێت بیر و بۆچونی ڕوونی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ پارتیی چه‌پ و پارتیی ژینگه‌دا هه‌بێت کاتێک‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌ماندا کاری خۆمان بۆ ده‌نگده‌ران ده‌خه‌ینه‌ ڕوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".