Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئۆتۆمبیلی کاره‌بایی له‌ سوێد به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 14 april 2009 kl 15.18

له‌م قه‌یرانی ئۆتۆمبیلسازییه‌یه‌دا که‌ ڕۆژئاوای سوێدی گرتووه‌ته‌وه‌ کارگه‌یه‌کی ئۆتۆمبیلسازی نوێ ده‌خرێته‌ گه‌ر، که‌ پێویست وایه‌ 400 ئۆتۆمبیلی کاره‌بایی له‌ کارگه‌یه‌کی شارۆچکه‌ی نیۆدینگێی باکووری یۆتۆبۆریدا ساز بدرێت. ئه‌م مایه‌گوزارییه 20 میلیۆن کرۆنی ده‌ستپێکی تێده‌چێت که‌ هۆکان ساندبه‌ریی به‌ڵێنده‌ر یه‌کێکی مایه‌گوزارانیه‌تی و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ی ده‌هێنین هیچی له‌ ئۆتۆمبیلی دی که‌م نییه‌

به‌ڵام کارگه‌که‌ ئۆتۆمبیلی نوێباو به‌رهه‌م ناهێنێت به‌ڵکوو به‌ پێشگه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ سپییه‌ بچووکه‌وه‌ دروشمی فیات نراوه‌؛ کارگه‌ی فیاتی ئیتاڵی بڕیاری داوه‌ ته‌ن و شاسیی ئۆتۆمبیله‌که‌ی خۆی به‌م کارگه‌یه‌ بفرۆشێت و که‌ مه‌کینه‌ی کاره‌بای و پاتری له‌ ئۆتۆمبیله‌ کاره‌باییه‌که‌ی خۆی ده‌نێت. بۆ ئه‌م کاره‌یش چاوه‌ڕێ ده‌کرێت 50 کارگه‌ر دامه‌زرێنرێت، که‌ به‌پێی هۆکان ساندبه‌ری ئه‌وانه‌ی لێ به‌ گه‌ڕ ده‌خرێن که‌ له‌ کارگه‌ی ساب و ڤۆلڤۆ ده‌رکراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".