Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوێدییه‌کان هه‌ڵبژاردنی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپایان پشتگوێ خستووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 14 april 2009 kl 15.21
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا

دوو له‌ سێی سوێدییه‌کان هیچ بایه‌خێک به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ناده‌ن، که‌ مانگی یونی به‌ ڕێوه‌ ده‌چێت. ئه‌گه‌ر کار به‌م ئاوایه‌ بێت دوور نییه‌ ئه‌و به‌شدارییه‌ که‌مه‌ پاته‌وه‌ ببێت که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردووی یه‌کیه‌تییه‌که‌دا ڕووی دا. ئه‌مه‌یان لێوه‌کۆڵینێک دیاری خستووه‌ که‌ ده‌سگه‌ی ئامارگریی سیفۆ بۆ ڕادیۆی سوێد ئه‌نجامی داوه‌. هێلمی نوووتینێن و ئیسابێللا ڤێسته‌ربه‌ری و فرێدریک گاردێفۆرش سێی ئه‌و سوێدیانه‌ن که‌ یه‌که‌میان هیچی ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که نه‌بیستووه‌ و که‌ دووه‌میان به‌ هه‌ندی نه‌گرتووه‌ و شتێکی ئه‌وتۆی ده‌رباره‌ نازانیوه‌ و که‌ گاردێفۆرشیان ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ نێو بایه‌خه‌کانی مندا جێی نییه‌.

ڕاپرسییه‌که‌ دیاری خستووه‌ که‌ 64 له‌ سه‌دی سوێدییه‌کان گرینگیان به‌ هه‌ڵبژرادنه‌که‌ نه‌داوه‌ و هێنریک ئۆسکارسۆنی لێوه‌کۆڵ له‌ زانستگه‌ی یۆتۆبۆریدا ده‌ڵێت خه‌ڵکانی هه‌موو ئه‌ورووپا هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان به‌ هه‌ند نه‌گرتووه‌. به ‌لای ئۆسکارسۆنه‌وه ئه‌م بایه‌خه‌ که‌مه‌ی خه‌ڵکانی ئه‌ورووپا درز ده‌نێته‌ ڕه‌وای سیاسیی په‌رله‌مانه‌که‌یانه‌وه‌ و  کاری په‌رله‌مانکاران گران و له‌ په‌رله‌مانیشی گرانتر ده‌کات بڕیاری گرینگ بگرن.

48 له‌ سه‌دی خه‌ڵک به‌و نیازه‌وه‌ن ده‌نگ بده‌ن، که‌ ڕێک ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ سه‌نته‌ری ئامارگیری دیاری خستبوو‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2004 ـی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا به‌ نیازه‌وه‌ بوون ده‌نگ بده‌ن. ئه‌وکات ڕێژه‌ی به‌شداران به‌ 40 له‌ سه‌دی ژماره‌یان ته‌واو بوو، که‌ سیاسه‌تکار و سیسه‌تناسان به‌ کاره‌ساتیابن ناو برد. ئه‌نجامگیرییه‌که‌ی هێنریک ئۆسکارسۆن دیاری خستووه‌ ژماره‌ی به‌شدارانی ئه‌مساڵی هه‌ڵبژاردنه‌کان شتێکی ئه‌وتۆی له‌ ڕێژه‌ی به‌شدارانی 2004 زیاتر نابێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".