Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئه‌نفال، له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا، تاووتوێ کرا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 16 april 2009 kl 10.02
1 av 2
2 av 2

له‌ یه‌که‌م ڕۆژانی ئه‌و مانگه‌دا، هۆڵێکی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بۆ لێدوان له‌ کێشه‌ی پاکتاوی نه‌ژادیی کورده‌کان له‌ کرده‌ی ناودێر به‌ ئه‌نفال له‌ سه‌رده‌می به‌عسدا که‌ به‌ قسه‌ی کورده‌کان، خۆیان، نزیکه‌ی ١٨٢ هه‌زار کورد له‌ ناو بران، ته‌رخان کرا. ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌و جڤینه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ی گوڵان له‌ ستۆکهۆڵم و نوێنه‌ری سویدی حیزبی لیبرالی گه‌ل، فۆلکپارتیێت له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، Olle Schmidt وه‌ ئاخافتنگه‌ی مێژووی زیندوو بوو.

سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی گوڵان له‌ ستۆکهۆڵم‌، شێرزاد قادر ئیبراهیم له‌مباره‌وه‌ ده‌دوێ.

کۆڕه‌که‌ فرێدریک مالم نوێنه‌ری په‌رله‌مان له‌ حیزبی لیبرالی گه‌ل، ده‌یگێڕا که‌ له‌ ناو کورده‌کانی سویددا وه‌ک دۆستی کورد ناسراوه‌. مالم ده‌ڵێ ئامانجی کۆڕه‌که‌ له‌ یه‌که‌م قۆناغدا، هه‌وڵدان بۆ دانهێنانێکی ئه‌ورووپایی بوو به‌ کێشه‌ی ئه‌نفال. دواتریش کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و پشتگیری له‌ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کان له‌ باشووری عێراق و ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕاستیدا ڕووی دا. ئه‌مه‌ کارێکی زۆر گه‌وره‌‌‌یه‌ و گه‌لێ برین ماون، که‌ هێشتا ساڕێژ نه‌بوونه‌ته‌وه‌.

به‌ڵام بۆ چی سوید و وڵاتانی دیکه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌و کات، له‌ ڕه‌وتی کرده‌ی ئه‌نفالدا کڕ و کپ بوون؟ ئه‌م پرسیاره‌ ئاراسته‌ی فرێدریک مالم ده‌که‌ین.

مالم ده‌ڵێ ناکرێ چاو له‌م ڕاستییه‌ بپۆشین که‌ سه‌دام حوسێن ئه‌و کات له‌ به‌ر گه‌لێ هۆ، یارمه‌تیی له‌ چه‌ندین وڵاتی ئه‌ورووپی وه‌رگرت. به‌ تایبه‌ت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ شه‌ڕی ئێران و عێراق، له‌ کاتی شه‌ڕی سارددا قه‌وما و نیگه‌رانی هه‌بوو له‌وه‌ی که‌ ڕووداوه‌کانی شۆڕشی ئێران، به‌رفره‌تر نه‌بنه‌وه‌. وڵاتانی ئه‌ورووپایی گه‌لێ ڕێککه‌وتن و په‌یمانی بازرگانییان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بوو، بێگومان شتی واشیان هه‌بوو که‌ حه‌زیان نه‌ده‌کرد ده‌رکه‌ون و بڵاوببنه‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی هه‌موو دایکانی من، به‌رهه‌می فیلمچێکه‌ران زه‌هاوی سنجاوی و ئیبراهیم سه‌عیدی، پیشان درا. فیلمێکی کارتێکه‌ر و که‌موێنه‌‌ که‌ له‌‌و دواهاتانه‌ ده‌دوێ ئه‌نفال له‌ سه‌ر ئه‌و کچ و ژنانه‌ی داناوه‌ که‌ برا، مێرد و باوکیان ئه‌نفال کراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".