Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێژه‌ی سوود بۆ له‌سه‌دا 0.5 داده‌به‌زێنرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 21 april 2009 kl 10.22
Riksbanken

له‌ ڕاگه‌یاندنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ بانکی سه‌رانسه‌ری سوید بڕیاری داشکانی رێژه‌ی سوودی ناسراو به‌ سوودی جڵه‌وکار به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.5 ئاشکرا کرد.

- دۆخی ئابووری له ‌بارێکدایه‌ که‌ ئاستی گه‌شه‌ی سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانمان بیر ده‌خاته‌وه‌. ئه‌مه‌ قسه‌ی سه‌رۆکی بانکی سه‌رانسه‌ری ریکسبانکه‌ن  ستێفان ئینگڤێس بوو.  له‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ مێدیاکان هه‌روه‌ها ووتی دابه‌زاندنی ڕیژه‌ی سوود بۆ له‌سه‌دا 0.5 داشکاندنێکی مێژووییه‌ ئه‌وه‌ش هه‌وڵێکه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانن و دابین کردنی کار. ستێفان ئینگڤێس  ووتی  ئه‌م هه‌نگاوه‌ گرنگه‌ له‌کاتێکدا که‌ ئابووری له‌ سوید و له‌ ئاستی جیهاندا له‌ سستیه‌کی به‌رچاودایه‌. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا باری نارده‌ی له‌ بازاڕدا ناهه‌موارکردووه‌ و بێکرای ناوه‌ته‌وه‌و ڕاده‌ی کڕین له‌ ئاستی خێزاندا دابه‌زیوه‌.

جێێ باسه‌ بڕیاره‌‌ ئاستی سوودی بڕیاردراو به‌ له‌سه‌دا 0.5 تا ساڵی 2010 به‌رده‌وام بێت. به‌ڵام ئاخۆ داشکاندنی سوود بۆ ئه‌و ئاسته‌ بۆ هاووڵاتی چ مانایه‌کی هه‌یه‌؟

- داشکاندنی ئاستی سوود بۆ 0.5 مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ قه‌رزی بانقه‌کان بۆ هاووڵاتی و کارگه‌کان هه‌رزانتر ده‌بێت و پاره‌ نرخی داده‌به‌زێت، تۆمی ئێریکسۆن شاره‌زای بواری ئابووری و کارمه‌ندی ڕادیۆی سوید به‌شی هه‌واڵه‌کان ئێکۆت ده‌ڵێت ئامانجیش له‌م داشکاندنه‌ خستنه‌وه‌ گه‌ڕی بازاڕی ئابوورییه ‌و پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ چاره‌سه‌ره‌؟

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".