Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حکوومه‌ت به‌ نیازه‌ سیستێمی مووچه‌ی پاداشتیی کۆمپانیاکان بگۆڕێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 21 april 2009 kl 10.25

حکوومه‌ت له‌ هه‌وڵی گۆڕینی سیستێمی مووچه‌ی پاداشتییه‌ له‌سه‌راسه‌ری کۆمپانیا حکوومییه‌کان و ئه‌و کۆمپانیا و کارگانه‌ی که‌ حکوومه‌ت به‌شه‌خاوه‌نیانه. وه‌زیری بازرگانی ماود ئۆلوفسۆن به‌نیازه‌ پاداشتی سه‌رۆک کۆمپانیا و کارگه‌کان نه‌هێڵێت، ئه‌و ده‌ڵێت له‌بری پاداشت ده‌کرێت هانده‌ری تر هه‌بن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کار و گه‌شه‌پێدانی کار.

له‌به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا وه‌زیری بازرگانی ماود ئولوفسۆن ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێت پاڵ به‌ خه‌ڵکییه‌وه‌ بنێت بۆ کار ده‌بێت حه‌زو خۆشویستنی کاره‌که‌ بێت نه‌ک مووچه‌ی پاداشتتی وخه‌ڵات و شتی له‌و جۆره‌. پرسیار ئه‌وه‌یه‌ گه‌ر ده‌کرێت سیستێمی مووچه‌ی پاداشتیی بسڕدرێته‌وه‌؟

- من پێم وایه‌ ماود ئولوفسۆن ده‌ڵیت که‌ به‌ڵی ده‌توانین ئه‌مه‌ گه‌ر ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگرین که‌ ئێستا له‌ بارودۆخێکداین که‌ بێکاری زۆره‌ و خه‌ڵکی به‌ هیوای وه‌رگرتنی کارێکن ئیتر ڕه‌نگه‌ پاداشتی کار و خه‌ڵاتیان به‌لاوه‌ گرنگ نه‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".