Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ستێفان یێرتێن:

فه‌رهه‌نگێکی گشتگری یه‌کگرتوو مه‌رجی پێشکه‌وتنی زمانی کوردییه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 21 april 2009 kl 14.02
ستێفان یێرتێن

ستێفان یێرتێن که‌ له‌ 12 ـه‌ی نۆڤه‌مبه‌ری 1941  و شاری هێلسینگبۆریدا له‌ دایک بووه‌، ئێسته‌کانه‌ ڕۆژنامه‌نووسێکی خانه‌نشێنه‌ که‌ له‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی سوێددا کاری کردووه‌ و دوای کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی کردووه‌. ناوه‌ندی چالاک شه‌ممه‌ی ڕابردوو یێرتێنی به‌ ”دۆستی کورد” خه‌لات کرد.

یێرتێن ده‌ڵێت چونکه‌ خزم و خۆیشم هه‌ن کوردن و چون له‌م ده‌ساڵانه‌ی دواییدا ئاشنای ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی ناوین بوومه‌، بۆیه‌ گرنگییه‌کی زۆرم به‌ پرسی کورد داوه‌.

ئه‌و کارانه‌ی ستێفان یێرتێن که‌ پێوه‌ندییان به‌ پرسی کورده‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ کاره‌ ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌کانیدا چڕ ده‌بێته‌وه‌. یێرتێن به‌ هۆی کاره‌کانییه‌وه‌ سه‌ردانی زۆری ناوچه‌که‌ی کردووه‌ و ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی نووسیوه‌، که‌ له‌و وڵاتانه‌دا پێش هاتوون کوردیان لێ نیشته‌جێن. به‌لای یێرتێنه‌وه‌‌ جێی بایه‌خ بووه‌ که‌ سه‌رنج بدات هۆشی کوردی لێکدابڕاو دێنه‌وه‌ سه‌ر یه‌ک و کوردیشی به‌لاوه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی هاوگه‌ره‌ و ئێستایش هێزێکی سیاسیی لێ هه‌ڵکه‌وتووه‌ و له‌م دوایین ده‌یانه‌دا ده‌وڵه‌تێکی له‌ عێراقه‌وه‌ داپچڕیوه‌. یێرتێن ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌ کوردی ئێران و تورکیا و عێراق ڕوو ده‌دات هێند هه‌ڵده‌گرێت بایه‌خی پێ بدرێت و کۆمه‌ڵگه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌بێت جا به‌ هه‌ر جۆرێک بووه‌ خۆ له‌گه‌ل ئه‌و ڕاستییه‌دا بگونجێنن که‌ کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیا و عێراقیش هه‌روه‌ها، ئه‌گه‌رچی کوردی ئێران به‌راورد به‌وانی دی هه‌ل و مه‌رجی باشتریان بۆ هه‌ڵکه‌وتووه‌. یێرتێن ده‌ڵێت کورد زۆرجار وای به‌رچاوی خۆی هێناوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئازادی خۆیان دابین بکه‌ن، ئیتر کێشه‌کانیان ده‌بڕێته‌وه‌. به‌ڵام کورد له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی یه‌کجار نادیموکراتی و ده‌ره‌به‌گیی کۆنه‌باودا ده‌ژین که‌ گرفتی زۆری لێ به‌رپا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییان بۆ هه‌ڵبکه‌وێت. یێرتێن ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستانی عێراق کێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌ به‌ره‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێت به‌ده‌م ڕه‌وتی ڕؤژگاره‌وه‌ چاره‌یان بدۆزرێته‌وه‌. که‌ کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌به‌جه‌ که‌وته‌وه‌ و که‌ یێرتێن ئه‌وسا په‌یامنێری ئاژانسی ده‌نگوباسی سوێد بوو، دوای چه‌ند ڕۆژێک شاره‌که‌ی بۆ چه‌ند سه‌عاتێک به‌سه‌ر کرده‌وه‌. یێرتێن ده‌ڵێت دیاره‌ که‌ کاره‌ساته‌که‌ له‌ جه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌که‌ی ئێران و عێراقدا ڕووی دا، ده‌بابه‌کانی عێراق تۆپیان ده‌هاویشت و فڕۆکه‌ی بێوچانیشی به‌ ئاسمانه‌وه‌ بوون. ئێمه‌ کۆمایه‌ک ڕۆژنامه‌گه‌ر بوون که‌ بۆ ئه‌وێ چووین. شانزه‌ و حه‌ڤده‌ و هه‌ژده‌ بوو بۆمبارانه‌که‌ کرا، لام وایه‌ که‌ له‌ هه‌ژده‌یاندا بوو گه‌یشتمه‌ تاران، به‌ڵام ناچار کراین دوو ڕۆژی تر چاوه‌ڕێ بین، چون پێویست بوو پۆشاکی کیمیابه‌ندمان بۆ په‌یدا بکه‌ن. دوایی له‌ بیست و بیستودووی ئه‌و مانگه‌دا ڕێی ڕۆژنامه‌گه‌رانیان دا، بچنه‌ شاره‌که. یێرتێن پێنج شه‌ش سه‌عاتێک له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ مایه‌وه‌، به‌و نێوه‌دا گه‌ڕا و به‌و نێوه‌یاندا بردین و هه‌موو شتێکی بینی. دواییش که‌ که‌لێنێک که‌وته‌ نێو فڕکه‌فڕکی فڕۆکه‌کانی عێراقه‌وه‌، یێرتێن ده‌ڵێت به‌ کۆپته‌ر له‌وێ هه‌ڵبڕاین و به‌ دارستانه‌دا هه‌ڵفڕین. من ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌کی کورتی لێ بووم، به‌ڵام وێنه‌یه‌کی زۆرم گرت و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌ قسه‌م کرد و به‌ر له‌ هه‌موو شتێکیش هه‌مووته‌رمه‌کانم بینی.

ئه‌و وێنه‌ و ڕێپۆرتاژانه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ ده‌رباره‌ی کیمیابرانه‌که‌ بڵاویان کردنه‌وه‌، کارێکی گه‌وره‌ی له‌ نێو ڕای گشتیی دنیادا نایه‌وه‌. ڕای گشتیی ئه‌وسا نه‌یده‌ویست ئه‌و گازه‌ ژه‌هراوییه‌ ببینێت، که‌ سه‌دام دژی ئێران به‌ کاری ده‌برد، به‌ڵام که‌ له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا‌ به‌ گه‌رووی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیدا کرد، یێرتێن ده‌ڵێت ڕوویه‌کی تری ئه‌م کاره‌ ده‌رکه‌وت. ئێرانییه‌کان‌ له‌م بواره‌دا زیره‌کییان نواند، که‌سیش ناتوانێت نکوولی له‌وه کاره‌ بکات که‌ ئێران کیمیابارانه‌که‌ی به‌ پڕوپاڵاوته‌ بۆ خۆیان به‌ کار برد و بۆ هه‌موو دنیای ئاشکرا کرد. به‌ڵام هه‌ر ئێران نه‌بوو، به‌ڵکوو ڕۆژنامه‌گه‌ری باشیشێ لێ بوو. یێرتێن تاکه‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری سویدی بووم له‌وێ، به‌ڵام له‌نێو ڕۆژنامه‌گه‌راندا یۆن سیمپسۆن ئینگلیزیش هه‌بوو که‌ ئه‌وسا بۆ ده‌سگه‌ی‌ بی بی سی کاری ده‌کرد و ڕۆژنامه‌نووسی گرنگی تریش که‌ هه‌موو پێکه‌وه‌ کیمیابرانه‌که‌یان له‌ قاو دا و له‌باره‌یه‌وه‌یان نووسی. یێرتێن ده‌ڵیت ئه‌م کاره‌ ده‌نگی زۆری له‌ مێدیاکاندا نایه‌وه‌.

به‌لای ستێفان یێرتێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کورد به‌ کاروانی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵانی دنیا بگات، چاک وایه‌ بۆ نموونه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسیی وه‌کوو سوێددا نیشته‌جێ بێ و بزانێ چۆن کۆمه‌ڵگه‌ی وا به‌ ڕێوه‌ ده‌چێ. یێرتێن ده‌ڵێت ئێستا کوردێکی زۆری سوێد گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ کوردستان و لێیدا نیشته‌جێن.

نیوه‌ی ئه‌ندامانی یه‌که‌م حوکوومه‌تیی کوردیی 1991 و 1992 ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق گوزه‌رنامه‌ی سوێدیان هه‌بوو، که‌ به‌لای یێرتێنه‌ جێی شانانزیی سوێده‌ له‌و پرۆسه‌یه‌دا یارمه‌تی گه‌یاندووه‌. به‌ڵام به‌لای ستیفان یێرتێنه‌وه‌ گرنگتره‌، کورد خه‌می ته‌واوی زمانه‌که‌ی هه‌بێت و هه‌وڵ بدات ده‌وڵه‌مه‌ندی بکا و بۆ نموونه‌ فه‌رهه‌نگی هه‌مگیری یه‌کگرتووی بۆ دابنێ، چون گرفتی کورد له‌ زمانه‌که‌یدایه‌ که‌ به‌ دوو سێ ئه‌لفوبێی جیا ده‌نووسرێت.

ئیتر کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ فه‌رهه‌نگێکی وشه‌ و زاراوه‌ی باش دابهێنرێت و ئه‌م دوو زاراوه‌یه‌ ـ کرمانجی و سۆرانی یه‌ک بخرێ. یێرتێن ده‌ڵێت کورد ئه‌رکی گه‌وره‌ی به‌ به‌ره‌وه‌یه‌ و کوردی ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌می سوێددایه‌. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش پێش که‌وتووه‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ و گرنگی ناوچه‌که‌یه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".